شێرزاد حەسەن رەزا2/2/2021 596 جار بینراوە

نامەکانی پشت فلیمە ئێرانیەکە

 

هەر جوڵەیەکی هونەری لە ئاستی دنیادا،پەیامێکی ئاراستەکراوی دوور یان نزیکی هەیە،جا ئەو پەیامە ئینسانی بێت یان ئابووری و مێژووی،مێژوو وەک خۆی یان ئارەزوومەندانە بنوسرێت، یەکێکی ترە لە راستیەکانی ناو پەیامی هونەری،سیاسەتیش وەک هەر کایەکی تری ژیان دەستی بۆ هونەریش بردوە،لەم بارەوە ئینگلیزەکان سەردەستی کاری دروست کردنی فلیم و کارتۆن و ئەنیمەشنن بە ئاراستەی داهاتووی دەسەڵات وپێشبینەکان ، وەرگرتنەوە فیت باگی پشتەوەی کارەکان ، لە داڕشتنی بەرنامەکان کاری لەسەر دەکەن.


دیارترین ئەو فلیمە کارتۆنیانەش بە (سیمسۆن) ناو دەبرێت کە لێرەو و لەوێ،لەسەر ئاستی جیهان قسەوباسی زۆری لە خۆ گرتووە،هەندێک جار بە فلیمی پێشبینەکان ناودەبرێت.


ئەوەی کە هەنووکە لە گۆڕەپانی سیاسیدا قسەی زۆری لەسەرە فلیمی(التوکل)،کە دەزگاکانی ئێران وەک گێڕانەوەی رووداوێکی کورتی مەترسی داعش بۆسەر هەولێر و شپرزەیی و شڵەژانی سەرۆکی هەرێم نمایش کراوە.


ئێمە دەتوانین فلیمەکە لە دوو گۆشەی جیاوازەوە بخوێنینەوە
گۆشەی نەرێنێ و ئاگادارکردنەوە هەرێمی کوردستان و وجودی پارتی دیموکراتی کوردستان و گۆشەی ئەرێنی کە ئیرانیەکان لە داهاتوودا دەیانەوێت چی بڵێن؛
ئەوانیش لەم خاڵانەدا کوررت دەکەینەوە؛_


۱_ فلیمەکە بەروونی دەڵێت :لە رێکەوتنی پەنجا ساڵەی هەرێم و تورکیادا،لە خاڵێکدا هاتوە،لە بەرامبەر هەرزان فرۆشتنی نەوتی کوردستان بە تورکیا و پارەی ناردن و وەرگرتنی کرێ ی زەوی،
بەڵێنی پارێزگاری کردنی داوە لە هەرێمی کوردستان،ئایا وای کرد یان نا،لەم فلیمەدا وەڵامی دراوەتەوە،بە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەڵێت،ئەوە ئێرانیەکانن هەموو کات و لەهەموو رۆژە رەشەکاندا فریاتان دەکەون ، بەسیاسەت و گرێ بەستەکاندا بچنەوە.


۲_ فلیمەکە بەروونی دەڵێت :دوای دەرچوونی جوزیف بایدن،سەرکردایەتی و سیاسەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ نمونە هۆشیار زێباری،لە رێگەی واڵ و سۆشیال میدیاکانەوە وایان وێنا کردوە کە بایدن نەک دۆست بەڵکو وەک یەکێک لە خانەوادەکانی خۆیان بووبێت بەسەرۆکی ئەمەریکا،،ئاوها دڵخۆشی دەردەبڕن تا ئاستێک محمدی حاجی محمود چەند رۆژێک پێش کۆتایی هەڵبژاردنەکان پیرۆزبایی لە بایدن کرد،کاریگەری بایدن ئەوەندە زۆربوو لەسەر کورد لە هەندێک شوێنی کوردستان نیمچە ئاهەنگی بۆ سازکرا،
بۆ ئێرانیەکان زەرووە لەم فلیمەدا بە بیری کوردی بهێنەوە کە ئاگاداری ئاراستەی سیاسیتان بن ئەمەریکا وەڵامی تەلەفۆنەکانتان ناداتەوە،"


ئەگەر توشی لێ قەومان بن.


۳_فلیمەکە بەروونی دەڵێت : هێزی سەربازی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت هێزی سەربازی پارتی ،هێشتا لەو ئاستەدا نیە ،کە بەرەنگاری شەڕی نیو دەوڵەتی تا شەڕی ناوخۆی بێتەوە،بەڵکو تەنها بە ناردنی چەند لۆجستێکی سەربازی ئێرانی هاوكێشەکان پێچەوانە دەبنەوە نەک هێزە زۆر و زەوەندەکەتان.


٤_ فلیمەکە بەروونی دەڵێت :دەرکەوتنی قاسم لەم فلیمەدا بە بیرهێناوەیەکی روون و ئاشکرایە کە لە نێوان ئێران و ئەمەریکا؟شەڕی خۆێن و مەرگ هەیە،پێویستە هەرێمی کوردستان لەم ناوە تێبگات.
٥_ناوی کورتە فلیمەکە التوکل،ە واتا پشت بەکێ دەبەستی و کێ فریاد دەکەوێت و دەست بۆ کێ دەبەن تا پشتگیریتان بکەن.


٦_لە خاڵێکی تردا بە روونی ئەوە دەردەخات، لە دەستبردن بۆ هاوپەیمانی ئێرانیەکان،شەرم مەکەن و ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەی هاوپەیمانیتان بکەین.


۷_خاڵێکی تر دەرخستنی خەمی خانەوادەکانی خۆتان پێش خەمی میللەتە،چونکە یەکەم پرسیار ئەوەیە ئایا منداڵەکان دەرچوون لە مەترسی.


۸_لەو هەموو پەیوەندیە هیچ کامی بە سەرکردە مەیدانیەکان و هێزی پێشمەرگەوە نەبوو سستی متمانە بە هیزی سەربارزی کوردی بەتایبەتی هێزەکانی یەکێتی و پارتی کرێکاران و کوردستانی رۆژهەڵات،کە لە شەڕی داعشدا بەشێکی گرنگی پارێزەرانی هەرێمی کوردستانن.


۹_دووجار ڕاوێژکارەکەی داوای لێ دەکات، کە روو لە ئەمەریکا بکات بۆ پاڵپشتی،لە هەردووجارەکەدا،
وەڵامەکەی هەر شکستە،ئەمەش واتایەکی روونە کە ئەگەر جارێک هەڵەتان کرد و پشتان بە ئەمەریکا بەست،جاری دووەمیش هەر شکستە..واتای کۆتایی ئەوەیە دڵتان بە بایدن خۆش نەبێت هیچتان بۆ بکات.


۱٠_لە یەکێک لە حیوارەکاندا ئەوە بەروونی دیارە کە نەک ئەمەریکا و تورکەکان بەڵکو عەرەب و فەرەنسا و هەموو دنیا دەرگاتان لێ دادەخات و تەنها دەرگا
ئێرانە ئەمەش بەو واتایە دێت ئێران ئامادەی هاوکاری و هاوپەیمانیە..


۱۱_بەڕێکەوت لە رێگەی وێنەیەکی کۆنەوەکە دەلالەتە بۆ ئەوەی کە بیرت دەهێنینەوە کە مێژووت ئێمەین ،لە دروست بوون و خۆشی و ناخۆشیەکانت.


۱۲_ئەوەی جێگەی سەرنجە کە فلیمەکە دەڵێت تەنانەت بەغدایش بێ ئیزنی ئیرانیەکان وەڵامتان ناداتەوە، کلیلی چارەسەری کێشەی نێوان هەرێم و بەغدا،لای ئێرانیەکانە.بۆ مووچە و پێشمەرگە و ئابووری بێ پرسی ئێرانیەکان هیچ لە بەغدا هەڵناکڕێنن.


ئەم هەویرە ئاو زۆر دەکێشێ فلیم و کۆد و سمبول تریش دەبینین لە داهاتوودا

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure