سالار مەحمود9/1/2021 312 جار بینراوە

تویتەرو فەیسبوک ترامپ لەدونیا دادەبڕن.


کاتێک ئازادی لە سەرۆک بەهێزترە.


لە رووداوێکی دەگمەنی مێژوویدا تویتەر، پێگەی سەرۆکی ماوە بەسەرچووی داخست!! بەپاساوی مەترسی لەسەر خراپ بەکارهێنان و هاندانی ترەمپ بۆ توندوتیژی.


هێشتا ترامپ بەفەرمی و بەیاسا سەرۆکی گەورەترین وڵاتی دونیایە. لەفیسبوک و ئینستاگرام یشەوە ناتوانێ دەنگی بگەیەنێ بە جیهان.


بولبولە شینەکانی ترامپ بەیەکجاری بێدەنگکران.


پێشتریش چەند جارێک جریوەکانی سڕراونەتەوە، لەلایەن پێگەی فەرمی تویتەرەوە.


بەر لە تەواو بوونی ماوەکەی، میدیا تۆڵەی خۆیان لێکردەوە.


یەکێک لە خەسڵەتە سەیرەکانی ئەو، ناکۆکی و دژایەتی بوو لەگەڵ میدیاو پەیامنێراندا. چەندین بەریەککەوتنی هەبوو لەگەڵ رۆژنامەنوسە بەناوبانگەکان، لەکاتی پرێس کۆنفرانسەکانیدا.
هێرشی دەکردە سەر کەناڵەکان و، دەمکوتی دەکردن.


پێش ئەوەی کورسی سەرۆکایەتی بەجێ بهێڵێ؛ لەیەکەم هەنگاوی یاساییدا هەرسێ تویتەر بەیەکجاری و، فیسبوک و ئینستاگرامیش، بۆ ماوەی دوو هەفتە ترەمپیان سزاداو سڕیانەوە.


بەڕێوبەری جێبەجێکاری فەیسبوک وتویەتی، پێمان وایە رێگەدان بە ترامپ بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانمان مەترسیەکی لە رادەبەدەر گەورەیە.


ئاکام لەکێشمە کێشی نێوان میدیاو ترامپدا، میدیا بردیەوە. وەک چۆن لەنێوان دیموکرات و کۆماریەکاندا، دیموکراتەکان هەڵبژاردنیان بردەوە.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure