ئارام حاجی27/12/2020 356 جار بینراوە

نوسین وەك فۆبیایی دەسەڵات

سنور میدیا

لەو ڕۆژەوەی مرۆڤ هاتووەتە سەر زەوی، بۆ هەر شتێك کە بووەتە پێشهات بۆی، بیری لە دژەکەی کردووەتەوە، یاخود هەر سرووشتی ئەوەی تێدا چێنراوە لە ڕۆژی ئافراندنییەوە.
ئەو دەمەی وەرزی سەرما هەڵی کردووە، وەك "ئەنتی" سەرما، پەنایی بردووەتە بەر ئەشکەوتەکان، ئەو کاتەی ئاگر دەکەوێتەوە، پەنای بردووەتە بەر ئاو بۆ کوژاندنەوەی ...تاد.

بۆ هەموو ڕژێمە دیکتاتۆر و چەوسێنەرەکانیش هەر وابووە، بیرێك کراوەتەوە لە لایەن دەستەیەکەوە، وەک ئەنتی دەسەڵات.
بەڵام کەمیان وەک نووسین دەسەڵاتی تۆقاندووە، بەناچاری بە ڕێگەی نایاسایی ڕووبەڕووی خودی نووسەر بووەتەوە، یان بە کوشتنی نووسەر یان قەدەغەکردنی کتێبەکەی.
هەمیشە دیکتاتۆرەکان بەوە دەناسرێنەوە لەناو وڵاتی خۆیاندا هەوڵدەدەن وێنەی خۆیان بە گەورەیی نیشان بدەن، لە ڕێگەی دروستکردنی پەیکەر بۆ خۆدی خۆیان و ناولێنانی مەیدان و ڕێگاوبانی گەورە و پرۆژەی زەبەلاح بەناوی خۆیانەوە، بە بارێکی تردا دەیانەوێ بۆ هاوڵاتیانی بسەلمێنن، کە دەستیان لە چاکسازی و نەشونماکردنی وڵاتە، زۆرجاریش ئەم ڕژێمانە دەست وەردەدەن لە هەڵبژاردنی بیرو باوەڕو و پرسە خودیەکان، خۆشبەخاتانە پاش ڕووخانی ئەم ڕژێمانە سەرجەمی ئەم پرۆژانە دەکرێتە مۆزەخانە و شوێنی کلتووری و هۆڵی ئاهەنگگێڕان. بنکەی میری، بۆ نمونە کۆشکەکانی سەدام حسێن و هەرەمەکەی ئەلبانیایی سەردەمی شیوعییەت، کە لە قووتی خەڵکی بۆ دەبڕدرا بۆ بنیاتنانی.
لە پاڵ ئەمانەشدا هاوڵاتی مەحکومە بە بیرکردنەوە لەناو سیستەمە دیکتاتۆرییەکاندا، تۆ بۆت نییە لە نێو ئەو وڵاتەدا هەردوو وشەی( بۆ " چۆن)بەکاربێنی ، بەڵام ئەوەی لە دەرەوەی بازنەی ئەو وڵاتەدایە بەجوانی ڕەش و سپی دەبینێت، وەك ئەوەی سەرۆکی کۆریایی باکور لە خولێکی تۆپی" پێ" دا کە لەدەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو، بەرامبەر بە میلەتەکەی کردی، لەگەڵ فیکەی کۆتایی یاری، بە وڵاتەکەی گوت ئاهەنگ بگێڕن کۆریا بوو بە پاڵەوان،لەکاتێکدا کۆریا لەیەکەمین تیپە وەرزشییەکانبوو کرابوویە دەرەوەی خولەکە، بەڵام ئەوەی لە دەرەوەی کۆریای باکور بوو، بەبێ چاویلکە گەلێکی ژێردەستە و بڕیاری سەرۆکێکی خوێنخۆری دەبینی گەلیش بێ خەبەر لە جیهانی دەرەوە.
نمونەی ئەم دیکتاتۆرانە زۆرجار تەنانەت لە ئاست هێزی گەلیشدا ناسڵمێنەوە بۆ دەرکردن و سەپاندنی بڕیارەکانیان، بۆ هەر بڕیارێکیش هەمیشە کۆڵێك گۆڤار و ڕۆژنامە و نووسەری دەربار لەخۆیان کۆدەکەنەوە، تاوەکو بڵێن بڕوامان بەڕای ئازاد هەیە، ئەویش بۆ چاوبەستکردنی خەڵکی، یان هەر ئەو کتێبانە وەک دەوا بۆ خەڵکی دەبڕنەوە کە خۆیان نووسەرەکەین، وەک هەردوو کتێبەکەی" ئەنوەر خواجە" ی سەرۆکی ئەلبانیا، کە هەردوو کتێبەکەی بەناونیشانی (شیوعیەتی ئەوروپی دژبە شیوعیەت، ئیدارەدانی خۆیەتی یوغوزلافی:تیۆرو جێبەجێکردنی سەرمایەداری ) خستبووە ناو سیستەمی پەروەردە و خوێندنی وەڵاتەوە، کە سەرپاکی ناوەڕۆکی کتێبەکە ڕێباز و پرۆگرامی شیوعیەتبوو.

بەڵام ئەوەی هەمیشە بە مەترسی دەزانن لەسەر پێگەی خۆیان" نوسین"ە قەڵەمی ئەو نووسەرانەیە کە ئەنتی بیرکردنەوەی دەسەڵات و هۆکاری خەبەرکردنەوەی میلەتە، قەدەغەکردنی بەرهەمی نووسەرە جدییەکانە، ئەوانەی نابنە دەربار و کەوی نابن، وەک چۆن هەردوو ڕۆمانی (مەزرای ئاژەڵان)ی جۆرج ئۆروێڵ لە ڕوسیا و (دکتۆر زیڤاگۆ)ی بۆریس باسترناك قەدەغە دەکران لە ئەلبانیا.
عاقیبەتی نووسەری ڕاستەقینەش، یان کوژرانە بەدەست ئەو ڕژێمەوە یان تاراوگە و مەنفا بوونیانە، چونکە ئەقڵی ئەدەبی پێش عەڵی ڕەشە خەڵک دەکەوێت لە خوێندنەوە بۆکردنی ڕووداوەکان و لەقکردنی جێی دیکتاتۆرەکان .
ئەوکاتەی ئەنوەر و نسکێمی خواجە فەرمان دەکەن هەرەمێك دروستبکەن بەپێی داخوازی خۆیان لە ئەلبانیا، بۆئەوەی خۆیانیش ببن بە "خۆفۆ"ی سەدەیی بیست ، ئیتر ئالەوێوە یەك یەك ئەو هۆکارانەی سەرەوە قوت دەبنەوە،
سەرەتا نیشاندانی هێزی خۆیان بۆ میلەت، تاپۆکردنی سوڵتەی وەڵات بەناوی خۆیانەوە،
بەڵام ڕۆماننووسی بەناوبانگی ئەلبانی (ئیسماعیل کاداریە) دێت و ڕۆمانە بەناوبانگەکەی دەنووسێت بەناونیشانی "هەرەم"کە باس لە ئەنور و چۆنێتی بەکار هێنانی دەسەڵاتی دەکات، ڕۆمانێکی مێژوویی تەنز ئامێزە ڕووداوەکانی کۆشکی خۆفۆی وەسفکردووە وەك گاڵتە پێکردنێك بە حوکمەتی ئەلبانیا،
دواجار ئەم ڕۆمانەی وای لێدەکەوێتەوە کە ئیسماعیل ڕووبکاتە تاراوگە بۆ وڵاتی پاریس .

ئارام حاجی


ژێدەر/ "قسە لەگەڵ شەیتان" ی(ڕیکاردۆ ئۆریزیۆ)

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure