مسعودعبدالخالق 17/12/2020 381 جار بینراوە

پیلانەكە گەورەیە - دەسەلاتی هەرێم لەوپەڕی قەیراندایە

ماوەیەك پیش ئیستامەترسیەكمان بلاو كردەوە بەناوی (مەترسیەكان لەكۆتان - مەترسیم لەدوا مەترسیە) ئەوەی ئێستا واهەوە ، ئەردۆگان بە پرۆژەیەكی گەورەوە داوەتی كازمی كردوە بۆ توركیا ، توركیا پەلەیەتی دەیەوێت لەو فەترەی تا ترامپ ماوە گورزی گەورە لەكورد بدات.

ترامپیش ئامادەییەكی تێدایە بیابانی رۆژئاوای تەسلیمی مەغریب كرد لەبەرامبەر داننانی بەئیسرائیل- زەرەر مەند میلەتی بیابان وفەلەستینە ، توركیا دەیەوی وەك پیلانەكەی سالی 1975 تەواوی بزوتنەوەی كورد لەناو ببات بەهەرێمی كوردستانیشەوە ، بەلام عێراق ئامادە نیە،عیراق سەرۆك كۆماری كوردە باقی بەرپرسانی تاڕادەیەك دۆستی كوردن ،ئەگینا دەمێك بوو هەرێم تێكڕووخابوو ،لەو پیلانەی توركیای ئێستا هەرێمیش لەگەلە ،خۆی گۆڕ بۆخۆی هەلدەكەنی ئەوەتا وەزیری دەرەوەمان (كوردیشە)هەمان دەوری سعدون حمادی سالی 75 دەبینی ، لەگەل جاوشئۆغلو ڕێكەوتن كە شەڕی براكوژی هەلگیرسێ (سەرچاوەكەی : TRTعربى) ،ئینجا توركیا ڕێگری لەدەسەلاتی هەرێم دەكات نەوتەكە تەسلیمی عیراق بكات كەچی خۆی دەیەوی تەسلیمی بكا بەمەرجی خۆی (مەرجی دژە كورد) ،ئێ هەرێم خۆشی (بەنەزانیە یان زانینیە) یارمەتیدەری پیلانەكانی توركیایە وا لەگەل عیراق عینادی دەكا  ...پرسیارەكە ئەوەیە ئایا توركیا لەو پیلانە گەورە سەردەكەوی ؟ نەخێر ،چونكە:


1- ترامپ توانای مناوەرەی گەورەی نەماوە ، بایدن زۆر جیایە .


2- ئەگەر بەجۆرێك هەریم ئامادە بێت بەلام عیراق ئامادە نیە ئەو جۆرە هاریكاریە لەگەل توركیا بكات -هۆكارەكەشی زۆرە.


3- توركیا لە پیلان وپرۆژەكانی رۆژهەلاتی ناوەراست وجیهان شكستی هێناوە ،..بۆیە سەركەوتوو نابیت .


بەلام خودی دەسەلاتی هەرێم لەقەیرانیكی سەخت وخنكێنەری نوێدایە ، ئەویش : بریتیە لە چارەنوسی دۆسیەی نەوت ، لەلایەك گریبەستەكانی لەگەل توركیا نەوتەكەی دۆڕاندوە ،لەلایەكی تریش هەمو خەلكی عیراق بەكوردستانیشەوە ڕایان وایە تەسلیمی عیراق بكرێتەوە ،ئیرادەی دەولیش لەگەل ئەو ڕایە ، بۆیە دەسەلاتی هەرێم ناتوانێ ئەو تەوفیقە بكات ،مانەوەش بەو شێوەیە مەحالە كەواتە قەیرانەكە زۆر گەورەیە .


مسعودعبدالخالق 17/12/2020ز

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure