ئارام ئەحمەد17/12/2020 316 جار بینراوە

بۆ مەگەر ئاڵا بێ خاک و نەتەوەو دەوڵەت و زمان و مرۆڤ دەبێت؟

کۆمەڵێ سیاسی کێوی بە بۆنەی شەڕی خلیج وهاتنی هاوپەیمانەکانەوە هەلێکیان بۆ هەڵکەوت و هاتنەوە سە رحازری، لە ئاودیوکردنی ئۆتۆمبێل و عەمودی کارەباو تەل و محاویلەو سەیارەی خۆڵ و ئیسعاف و شیشی سەربان و سەدی بێخمەوە دەستیان پێکردو فرۆشتیان وناردیان بۆ ئێران.


دوای ئەمانە ئەرزەی ڕوکن و گردو باخ و شاخ و هەرچی زەوی هەیە تاپۆیان کرد بۆ خۆیان و کردیانە شوقەو ڤێلای گرانبەهاومۆڵ و بازاڕو کۆمپانیاو زۆر شتیتر، دوای ئەمەیش دەستیان بۆ نەوت بردو گروپ گروپ دەستیان کرد بە فرۆشتنی نەوت و دزینی پارەکەی.


بۆ ئەم مەبەستەیش قاوغێکیان دروست کردو ناویان نا حکومەت،چونکە هیچ کاتێک حکومەت نەبووە، نە یاسایان هەبوەو نەدەستور، نەدادگاو نە دادوەر، نە لەشکرو نە پۆلیس و نە ئاسایش، هەموو ئەمانە دابەشی سەر پیاوە کێویەکانن و هەرچی پارەیشە لای ئەوانەو شتێک نیەو نەبوە بە ناوی حکومەت تا دینارێکی لە گیرفاندا بێت.


نەک هەر حکومەت تەنانەت حیزبیشیان لە حیزبەوە کردە شقارتەیەکی بۆش تەنها بە ناو هەیەو حیزبیش دینارێکی نیە هەمووی دابەش بوە بە سەر گیرفانی سەرانی پارتی و یەکێتی و بنەمالەی بارزانیدا.
هەموو ئەوانەی کەلە شاخەوە هاتنەوە دواجار گیرفانی خۆیان و کورەکانیان پڕکرد.

 

هەر یەکەیان پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگی خۆی هەیەو لەمە بەدەر پێویستیان بە هیچ نیە.


یەکێتی و پارتی تەنانەت مرۆڤی کوردیشیان ناوێت چونکە ئیشی پێیان نیە، هەندێ لەو هێزە چەکدارانەیان دەوێت وپارەیان دەدەنێ ئەویش بۆ مانەوەو پاراستن و پاریزگاری لەخۆیان و سامانەکانیانە، مەجبوورن دەنا ئەوانیشیان ناوێت و پارەیان نادەنێ، هەر ئەوەیشە هیچ کاتێک خەمی مرۆڤی کوردیان نیەو سەد ساڵ هاوار کەن وەڵامیان نادەنەوە، چونکە پێویستیان پێیان نییە.


ئەوان نە حکومەتن، نە دەسەڵاتن و نەحیزبیشن، تەنها کۆمەڵێ سیاسی پارەدارو خاوەن کۆمپانیان و بەس، کەبە چەتەیی و دزی بردویانە، ئەوەی تری کە ناویان ناوە، نەتەوە، کورد، نیشتیمان، ئاڵا، زمان هەمووی درۆیەو بێ ئەسڵە.


سی ساڵە تەنها لە سێ شاردا شتێک نیە ناوی دەوڵەت بێت.
سی ساڵە دەستورێکیان نیە، چونکە ئەوان پێویستیان پێی نیە.


سی ساڵە دادگاو داوەر دەوڵەتیان نیە،،چونکە بڕوایان پێی نەبوەو نابێت.
سی ساڵە کۆمەڵێ سیاسی کێوی لە شاخەوە هاتونەتەوەو سامانی ئەم ولاتە ئەدزنن بۆ خۆیان و ناویان ناوە حکومەت.


سی ساڵە ئەو تۆزە زمان و ئەدەب و وهونەرو هتد کە هەبوو، ئەوانیشیان نەهێشت و وێرانیان کرد، چونکە پارە نەبێت ئەوان هیچیان ناوێت.
سی ساڵە تەنانەت حیزبیشیان کرد بە کۆمپانیا ئەو پارچەیەی کوردستانیشیان دارزاند.


خاکەکەیان تەسلیمی تورکیاو ئیران کردوە کەچی باسی ئاڵا دەکەن.
بۆ مەگەر ئاڵا بێ خاک و نەتەوەو دەوڵەت و زمان و مرۆڤ دەبێت؟


بێ نان و کارو ئازادی دەبیت؟


نازانم ئەم حەیا تکاوانە چۆن لە ڕویان دێت باسی ئاڵا دەکەن؟ لە کاتێکدا نەتەوەو نیشتیمان و زمان و ئاڵاو هەرچی هەیەو نیە غائیبەو نیەو فرۆشراوە؟.


ئارام ئەحمەد
17/12/2020

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure