دانا محەمەد ڕەزا8/12/2020 450 جار بینراوە

بۆ کاک مەسعود بارزانی


گوایە بەڕێزتان فەرموتان تەعدا لەکەس ناکەین و تەعداش لەکەس قەبوڵ ناکەین، ئەگەر بەو شێوەیە بوایە ئەوە شانازی و سەروەریەکی ئێگجار گەورەبوو نەک هەر بۆخودی خۆت، بەڵکو بۆ ماڵبات و پارتەکەشت، بەڵام ببورە کاک مسعود قسەی جەنابتان هەر دوو بەشەکەی دورە لەڕاستیەوە بۆ؟

 

جارێ لەوەتی هەن لەبەرانبەر دوژمن و دەوڵەتانی دراوسێ زەلیل و داماوبونە، بۆنمونە لەبەرانبەر داگیرکاریەکانی تورکیا و بەردبارانکردن و سوتاندنی بارەگاکەتان لەبغداد لەلایەن ئەندام و لایەنگرانی حەشدی شەعبی هیچ کاردانەوەو وەڵامدانەوەیەکی کرداریتان نەبووە، کەواتە تەعدای نەیارەکانتان قەبوڵکردووە.


لەبارەی تەعداکردنیش لەخەڵک نەک هەر تەعداتان لەمیلەتی خۆتان کردووە لەباشوری کوردستان، بەڵکو درێغیشتان نەکردووە لەتەعداکردن لەپارچەکانیتری کوردستان و شەهیدکردنی شۆڕشگێرو لاوەکانیان، دواتر ئێ باشه جەنابی کاک مەسعود گەنجە خێر لەخۆنەدیوەکانی نیشتیمان بێکارو برسی و سەرگەردان دەکەن دواتر کاتێک داوای مافە ڕەواو زەوتکراوەکانیشیان دەکەن لەلایەن چەکدارەکانتانەوە فیشەک دەنێن بەسەر سینگیانەوە!


ئیتر جەنابی کاک مەسعود لەوە ستەمکاری و تەعداکردن چیتر؟


جەنابی کاک مەسعود ئەزانی زۆری ڕۆشتوەو کەمی ماوە ئەزانی یان دەبێ چاکی بکەن یان دەبێ بڕۆن، ئەگەر هیچیان نەکەن ئەوا دڵنیابن کەوتنتان نزیکە!


جەنابی کاک مسعود ئێستاش کات ماوەو زۆر درەنگ نەبووە چاکیکەن چاک.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure