ساڵح ژاژڵه‌یی 31/10/2020 380 جار بینراوە

شكستى حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى و مه‌ترسیه‌كانى .

سه‌ره‌تاى باسه‌كه‌م به‌ په‌ندێكى پێشینان ده‌ست پێ ده‌كه‌م كه‌ ده‌ڵێت ( مانگه‌ شه‌وسه‌ر له‌ ئێواره‌وه‌ دیاره‌) .

حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرو بارزانیشى هه‌ر له‌ هه‌نگاوى یه‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ حكومه‌تێكى شكست خواردوو ده‌بێت ، هه‌ر چه‌نده‌ كه‌سانى زۆر هه‌بون به‌ هۆكارى جیا جیا ڕه‌مڵى ئه‌وه‌یان لێ ده‌دا كه‌ سه‌ركوتو ده‌بێت ،به‌ڵام واده‌رنه‌چوو . مه‌سرور بارزانى له‌ هه‌نگاوى یه‌كه‌میدا بڕیارى چاكسازى دا .


به‌ڵام ئه‌نجامدانى چاكسازى له‌م گه‌نده‌ڵ خانه‌یه‌ى كه‌ هه‌یه‌ كارێكى ئاسان نییه‌و زۆر زه‌حمه‌ته‌ . چاكسازى به‌ هه‌بونى ئیراوده‌وه‌ ده‌كرێت . به‌ بونى حكومه‌تێكى یه‌كگرتوى نیشتمانى ده‌كرێت . به‌ كه‌سێك ده‌كرێت كه‌ شیاوى ده‌وڵه‌ت دارى و حوكمڕانى بێت و به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل و نیشتمان بخاته‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندى خۆی و حیزب و بنه‌ماڵه‌وه‌ .


به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مویان غائیبن . ئه‌گه‌ر مه‌سرور بارزانى بڕیارى دابوو چاكسازى ڕاسته‌قینه‌و ڕیشه‌یی بكات ، ده‌بوو له‌و شوێنه‌وه‌ ده‌ست پێ بكات كه‌ بونه‌ هۆكارى ئیفلاسبون و داڕمانى ئابورى هه‌رێمى كوردستان . ده‌بوو لێپرسینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌وه‌ ده‌ست پێ بكات كه‌ ئه‌م هه‌رێمه‌یان گه‌یاندۆته‌ ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستا . ده‌بوو له‌ سه‌رى سه‌ره‌وه‌ ده‌ست پێ بكات ، ده‌بوو سه‌ره‌تا له‌ خۆیی و بنه‌مه‌ڵه‌و حیزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ ده‌ست پێ بكات ، كه‌ سه‌رچاوه‌ى هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كانى ئه‌م هه‌رێمه‌ن ، به‌ڵام ئه‌و هاتوه‌ له‌ خوارى خواره‌وه‌ ده‌ستى پێكردوه‌ .


كه‌واته‌ ئه‌مه‌ بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى نییه‌ به‌ڵكو بۆ فریودانى خه‌ڵك و به‌رده‌وام بونه‌ له‌سه‌ر تاڵانى سامانى نیشتمانى . ئه‌گه‌ر مه‌سرور بارزانى به‌ڕاستى ویستویه‌تى پڕۆسه‌ى چاكسازى ده‌ست پێ بكات و گه‌نده‌ڵى بنه‌بڕ بكات ، ده‌بوو له‌م خاڵانه‌وه‌ ده‌ست پی َبكات :


پێداچونه‌وه‌ به‌ دۆسیه‌ى نه‌وت و شه‌فاف كردنى و كۆتایی هێنان به‌ قاچاخچیه‌تى نه‌وت . كۆنتڕۆڵ كردنى خاڵه‌ گومرگیه‌كان و قه‌ده‌غه‌ كردنى قاچاخچیه‌تى نایاسایی . كۆكردنه‌و باج به‌پێیى یاساو كه‌س له‌پێدانى باج نه‌به‌خشرێت . بڕینى موچه‌ى بندیوار . بڕێنى موچه‌ى خانه‌نشینانى نا یاسایی . پاك كردنه‌وه‌ى لیستى خانه‌ نشیان و كه‌م ئه‌ندامان و زیندانیانى سیاسى و شه‌هیدان . قه‌ده‌غه‌كردنى مامه‌له‌ كردن و فرۆشتنى زه‌وى و زارى حكومه‌ت به‌ شێوه‌ى نایاساى . ته‌سلیمكردنى لیستى ناوه‌كانى هێزه‌كانى 70 و 80ى پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و پاك كردنه‌وه‌ى لیسته‌كان له‌ موچه‌خۆرى بندیوار . هه‌نگاونان بۆ بچوك كردنه‌وه‌ى حكومه‌ت . چ مانایه‌كى هه‌یه‌ هه‌رێمێك 5 ملیۆن كه‌س بێت و بریتى بێت له‌ 3 پارێزگاو خاوه‌نى زیاتر له‌ 20 وه‌زاره‌ت بێ .


ده‌كرێ وه‌زاره‌ته‌كان بۆ 10 وه‌زاره‌تكه‌م بكرێنه‌وه‌و كاروباریش له‌ ئێستا باشتر به‌ڕێوه‌ بچێت . زۆرى وه‌زاره‌ته‌كان زۆرى ژماره‌ى به‌رپرس و كارمه‌ند خۆى له‌ خۆیدا هۆكارى زۆر بونى ڕۆتینیات و دواخستنى كار و بارى خه‌ڵكه‌ .


له‌م ڕێگایه‌شه‌وه‌ ده‌توانرێت پاره‌یه‌كى یه‌كجار زۆربۆ خه‌زینه‌ى حكومه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه‌ . خه‌ڵكانى زۆرى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان و باكورى كوردستان هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن پارتى و یه‌كێتییه‌وه‌ كراون به‌ موچه‌ خۆر و پێویسته‌ ئه‌و موچانه‌ ببڕدرین ، جگه‌ له‌ هه‌ندێ كه‌س كه‌ تایبه‌ت مه‌ندى خۆیان هه‌یه‌.


ئه‌گه‌ر مه‌سرور بارزانى به‌ڕاستى بیویستایه‌ چاكسازى بكات و خۆڵ نه‌كاته‌ چاوى خه‌ڵكه‌وه‌و خه‌ڵكى فریو نه‌دایه‌ ، ده‌بوو هه‌موو ئه‌مانه‌ى بكردایه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسمكردن ، ئه‌و كات كه‌ زانى هێشتا پاره‌ به‌ش ناكات ، ده‌ستى ببردایه‌ بۆ بڕینى موچه‌ى فه‌رمان به‌ران و خانه‌ نشینانى ڕاسته‌قینه‌ .


نه‌ك ئه‌مه‌ بكات به‌ ده‌ستپێكى كاره‌كانى و ده‌ست بكات به‌ لێبڕین و دواخستنى موچه‌ى خه‌ڵكى موسته‌حه‌ق و به‌ ئه‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستێت به‌دوو مانگ جارێك موچه‌ بدات و دواى ئه‌وه‌ش بڵێ ئێمه‌ موچه‌ به‌ پێیى ئه‌وپاره‌یه‌ ده‌ده‌ین كه‌ له‌به‌ر ده‌ستمانه‌ . دیاره‌ هه‌رگیز پاره‌ش نابێت، چونكه‌ تاڵانى به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئێوه‌ه‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بن ، چونكه‌ ئێوه‌ خۆتان ئه‌م بارودۆخه‌تان خولقاندوه‌ .


تێچوى كڕێنى سه‌یاره‌ گرانبه‌هاكانى سه‌رۆك بارزانى و سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌ت و خه‌رجى ڕۆژانه‌یان به‌ ملیاره‌ها دینار ده‌خه‌مڵێنرێت و بڕواش ناكه‌م هیچ سه‌رۆكێكى دنیا ئه‌وه‌ى هه‌بێـت . سه‌رۆكى كوره‌واتیا كه‌ وڵاته‌كه‌ى توشى كێشه‌ى دارایی بوو ، بڕیاریدا یه‌ك دۆلار قه‌رز نه‌كات . هه‌نگاوى یه‌كه‌م ته‌یاره‌ تایبه‌ته‌یه‌كه‌ى خۆى فرۆشت و موچه‌ى خۆى كه‌م كرده‌وه‌ بۆ ئاستێكى زۆر نزم . دواى ئه‌وه‌ ده‌ستى كرد به‌ چاكسازى ڕاسته‌قینه‌ . چاكسازى به‌ كه‌سانى ئاوا ده‌كرێت ، نه‌ك به‌ ئێوه‌ كه‌ سه‌رۆكى وڵاتێكى گه‌وره‌ى دنیا وه‌كو ئێوه‌ ناژین له‌سه‌ر حسابى هه‌ژارانى ئه‌م هه‌رێمه‌ .


هه‌موو لایه‌ك باش ده‌زانن مه‌سرور بارزانى كه‌سێكى شیاو نییه‌ بۆ حوكمڕانى و ناتوانێت حوكمڕانێكى سه‌ركه‌وتوبێـت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌بنه‌ماڵه‌و حیزبه‌كه‌ى خۆیه‌وه‌ ده‌ستى پێكردوه‌ و ئه‌وان هۆكارى ئیفلاسبونى هه‌رێمى كوردستانن . بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌رێت بۆ چاكسازى ڕاسته‌ قینه‌ ، به‌ ماناى نه‌مانى خۆیان دێت . كه‌واته‌ هه‌رگیز چاوه‌ڕوانى چاكسازییان لێ مه‌كه‌ن .
له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ مه‌سرور بارزانى خۆى له‌ ناوه‌ندێكى ئیستیخباراتییه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ بوه‌. به‌رپرسى ئاژانسى پاراستنى هه‌رێم بوه‌ به‌ناو ، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئاژانسى پاراستنى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و پارتییه‌ . ئه‌م ئاژانسه‌ كه‌ مانگانه‌ به‌ ملیاره‌ها دینارى بۆ خه‌رج ده‌كرێت . زۆرترین ژماره‌ى بندیوارى تێدایه‌ . به‌رده‌وام دامه‌زراندن هه‌یه‌ . نه‌ژماره‌ى ڕاسته‌قبنه‌یان دیاره‌و نه‌ كه‌سیش ئاگادارى چۆنیه‌نه‌تى خه‌رج كردنى بودجه‌كه‌یانن ،به‌بیانوى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ ده‌زگایه‌كى نیشتمانى نه‌هێنییه‌ .


به‌ڵام له‌ڕاستێدا ده‌زگایه‌كى تۆقێنه‌ره‌و تۆمه‌تباره‌ به‌ شه‌هید كردن و زیندانى كردن و ڕاوه‌دونانى هاولاِتیان . تۆمه‌ت باره‌ به‌ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ى تێكۆشه‌ره‌كانى به‌شه‌كانى ترى كوردستان به‌ حكومه‌ته‌كانیان . ئه‌م ده‌زگایه‌ نه‌ك هاولاِتیان ده‌پارێزێت ، به‌ڵكو خۆى بۆته‌ ده‌زگایه‌كى مه‌ترسیدار له‌سه‌ر كۆى ژیانى هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان .


دواى ئه‌وه‌ش كه‌ مه‌سرور بارزانى بوو به‌ سه‌رۆكى حكومه‌ت ، هه‌ر ده‌ست به‌ردارى ئه‌و ده‌زگایه‌ نه‌بوه‌ بۆ كه‌سێكى تر و هه‌ر له‌ ژێر كۆنترۆڵى خۆیدایه‌ . وه‌كوده‌ڵێن ئه‌و 6 هه‌زار ئاواره‌ى سوریاش كه‌ له‌ ژێر ناوى پێشمه‌رگه‌ى ڕۆژددا موچه‌ وه‌ر ده‌گرن هه‌ر له‌ ژێركۆنترڕۆڵى مه‌سرور بارزانیدانو له‌ ئێستادا وه‌زیرى ناوخۆ ئه‌و دووده‌زگایه‌ بۆ مه‌سه‌رور بارزانى به‌ڕیوه‌ده‌بات و فه‌رمان له‌وه‌وه‌ وه‌ر ده‌گرێـت .


كه‌واته‌ مه‌سرور بارزانى خۆى خاوه‌نى له‌شكرێكى خۆیه‌تى . ئه‌ى چۆن و به‌چ شێوه‌یك بڕیار ده‌دا پاسه‌وانى باره‌گاكانى حیزب و به‌رپرسانى حیزبى كه‌م بكاته‌وه‌ ، له‌ كاتێكدا ئێستاش هه‌رێمى كوردستان هه‌ر دووئیداره‌ییه‌ و به‌ناو حكومه‌ت یه‌كى گرتۆته‌وه‌ .


كه‌واته‌ به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌كان كابینه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى كابینه‌یه‌كى شكست خواردو ده‌بێت و هه‌رگیز چاكسازیشى پێناكرێت چونكه‌ خۆی و بنه‌ماڵه‌و حیزبه‌كه‌ى هۆكارى مایه‌ پۆچ بونى هه‌رێمىكوردستانن . كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر چاكسازى ڕاسته‌قینه‌ بكرێت ، ده‌بی َده‌سه‌ڵاتى ئه‌مانه‌ش نه‌مێنێت .


له‌ئیستادا هه‌رێمى كوردستان به‌ قۆناغێكى سیاسى وئابورى زۆر خراپدا گوزه‌ر ده‌كات ڕۆژ له‌ دواى ڕۆژیش بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و خرابتر ده‌ڕوات . ناڕه‌زایه‌تى جه‌ماوه‌ر ڕۆژ له‌ دواى ڕۆژ له‌ زیاد بوندایه‌ . ئه‌گه‌ر كار هه‌ر ئاوا بڕوات به‌ دوور نازانرێت ته‌قینه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى سه‌رانسه‌رى ڕوبدات . دیاره‌ پارتى ترسى زۆرى له‌وه‌ هه‌یه‌و زۆر له‌ مێژه‌ به‌رنامه‌ى بۆ ئه‌م به‌ره‌نگار بونه‌وه‌یه‌ داناوه‌ ئه‌گه‌ر ڕوبدات .


من له‌ نوسێكى تریشمدا كه‌ پێشتر نوسیومه‌و پێش بینى ئه‌وه‌م كردوه‌ كه‌پارتى پلانى دانه‌وه‌ بۆ شه‌ڕر كردن له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ . پلانه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ به‌رنامه‌ ڕێژى بۆكراوه‌و پلانى پێش وه‌خته‌ى بۆ دانراوه‌ :


هه‌موتان له‌ بیر تانه‌ كه‌ كاتى خۆى پارتى هێزێكى برده‌ زینوى وه‌رتى بۆ بنده‌ستى پارتى . له‌ ئه‌نجامدا كێشه‌ له‌ نێوان پارتى و یه‌كێتى دروست بوو ، چونكه‌ یه‌كێتى به‌ سنوورى خۆى ده‌زانێت . دوایی ڕێكه‌وتن و هێزێكى هاوبه‌شیان لی َدانا .


ماوه‌یه‌كیش له‌مه‌و به‌ر به‌رپرسى ئاسایشى سه‌رى زێرى كوژراو پارتى خستیه‌ ملى په‌كه‌كه‌وه‌ . ئه‌وه‌تا له‌ تازه‌ترین بڵاوكردنه‌وه‌شدا به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ئاسایشى هه‌رێمه‌وه‌ ، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ئاسایشى دوو بنه‌ماڵه‌و دوو حیزبه‌، بڵاو كرایه‌وه‌ گوایه‌ سێ كرده‌وه‌ى تیرۆرستیان پۆچه‌ڵ كردۆته‌وه‌ و خه‌ڵكیان گرتوه‌ .


گیراوه‌كان هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندیانبه‌ په‌كه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ . هه‌ندێكیان ویستویانه‌ دادوه‌رێك وكه‌سێكى تر بكوژن و هه‌ندێكى تریش ویستویانه‌ پارێزگارێك بكوژن . ئه‌مانه‌ هه‌مویان قسه‌و باس و سیناریۆى داتاشراوى به‌ناو ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ئاسایشى هه‌رێمن . ئه‌مانه‌پیشه‌كین بۆ دۆزینه‌وه‌ى به‌ هانه‌ بۆ ده‌ست پێكردنى شه‌ڕ دژى په‌كه‌كه‌ .


سه‌یره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ به‌شه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پاراستنى هه‌رێمى سه‌ر به‌ یه‌كێتى به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركردوه‌و كورت و كرمانجى ڕه‌تى ده‌كه‌نه‌وه‌ هیچ كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى له‌ ئارادابێت . ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ى پارتى ته‌نها سیناریۆیه‌و دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.


له‌ هه‌موو وڵاته‌ دیكتاتۆره‌كاندا كاتێك وڵات توشى كێشه‌ى دارایی ده‌بێت و ناڕه‌زایه‌تى جه‌ماوه‌ر ده‌ست پێ ده‌كات ، دیكتاتۆره‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ هه‌ر شێوه‌یك بوه‌ شه‌ڕێك دروست بكه‌ن و جه‌ماوه‌ر به‌و شه‌ڕه‌وه‌ سه‌ر قال بكه‌ن و داواكاریه‌ كانیان له‌بیر به‌رنه‌وه‌ . بۆ نمونه‌ حكومه‌ته‌كه‌ى پارتى سامانى ئه‌م وڵاته‌ى تاڵان كردوه‌ . موچه‌ى پێنادرێت و خه‌ڵك ناڕازیه‌ و داواى موچه‌ده‌كه‌ن . نه‌ك ئاماده‌نین به‌شێك له‌پاره‌دزراوه‌كان بهێننه‌وه‌ بۆ كوردستان ، له‌ ئێستادا پارتى و یه‌كێتى گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ى دزى و تاڵانى سامانى نیشتمانیان ده‌ست پێكردوه‌ .


هه‌موو تان ئاگادارن له‌و فه‌زیحه‌یه‌ى مه‌رزى په‌روێز خان كه‌بایی ده‌یان ملیۆن دۆلار وه‌سڵى گومرگ ته‌زویر كراوه‌ . پێش ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كان باسى تاڵانى و قاچاخچیه‌تى مه‌رزه‌كانیان كردوه‌و كه‌س گوێی بۆ نه‌گرتون . ئه‌وه‌ش بزانن ئه‌و تاڵانیه‌ى له‌ مه‌رزه‌كانى ده‌ڤه‌رى سه‌وز ده‌كرێن ده‌ یه‌كى ئه‌وه‌ش نییه‌ كه‌ له‌ مه‌رزه‌كانى ده‌ڤه‌رى زه‌رد ده‌كرێت . خوێنه‌رانى به‌ڕێزو هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست سه‌رنجتان ڕاده‌كێشم بۆ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌و هێوادارم به‌ دیقه‌ته‌وه‌ بیخوێننه‌وه‌و لێك دانه‌وه‌ى بۆ بكه‌ن .


هه‌موتان ده‌زانن دوو مانگى ته‌واو تێپه‌ڕیوه‌ ئه‌وجار دواموچه‌یان داوه‌ . له‌وماوه‌یدا حكومه‌تى به‌غدا دوو جار مه‌بله‌غى 320 ملیار دینارى ناردوه‌ . واته‌ به‌ هه‌ردوو جاره‌كه‌ 640 ملیار دینارى ناردوه‌ . موچه‌ به‌ لێبڕینى له‌ سه‌دا 18 دابه‌ش كراوه‌ و ئه‌گه‌ر پاره‌ى به‌غدا به‌شیشى نه‌كردبێـت ، زۆرى كه‌م نه‌بوه‌ . پرسیارى جه‌وهه‌رى لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌:


ئه‌ى باشه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ ماوه‌ى دوو مانگدا هیچ داهاتى نه‌بوه‌ ؟. ئه‌گه‌ر داهاتى نه‌بوه‌ ، هۆكاره‌كه‌ى چیبوه‌ ؟. ئه‌گه‌ر داهاتى هه‌بوه‌ ، چه‌ند بوه‌و چێ لێكراوه‌ ؟. گومانى تێدا نییه‌ داهاتى هه‌بوه‌ . كه‌واته‌ یان دراوه‌ته‌وه‌ به‌وكۆمپانیانه‌ى كه‌ پاره‌یان لێ قه‌رزكراوه‌و پاره‌كه‌ نه‌هاتۆته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان ، یان یه‌كێتى و پارتى هه‌ر به‌ ئاره‌زو و كه‌له‌گایی ئه‌یخۆن و نایده‌ن به‌ خه‌ڵك . به‌ پێی ئه‌و تاڵانیه‌ش بێت كه‌ له‌ گومرگه‌كان ڕوده‌دات ئه‌وه‌تا به‌ ئاشكرا ده‌یدزن و حسابیش بۆ كه‌س ناكه‌ن .


له‌ ئێستادا كاروبارى هه‌رێمى كوردستان له‌ ده‌ستى كه‌سانێكى هه‌رزه‌ دایه‌و و هیچ حسابێك بۆ هاوڵاتیان ناكه‌ن ، ته‌نها بیریان له‌ گیرفانى خۆیانه‌. بۆیه‌ بارودۆخه‌كه‌ ئێجگار مه‌ترسیداره‌ . كه‌واته‌ بۆ شاردنه‌وه‌ى ئه‌و تاڵانیه‌ى كه‌ كراوه‌و ئێستاش به‌رده‌وامه‌ ، باشترین به‌هانه‌ بۆ پارتى و هاو ئاوازه‌كانى ئه‌وه‌یه‌ پلانێك بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ر له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ دروست بكه‌ن و توركیاش په‌لكێشى ناو شه‌ڕه‌كه‌ بكه‌ن . كاتى خۆى خه‌ڵك بۆچونیان وابوو كه‌ پارتى له‌به‌ر ئه‌وه‌ ڕێگاى داوه‌ باره‌گاكانى سوپاى توركیا له‌ هه‌رێمى كوردستان جێگیر بكرێن ، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كاتى پێویستدا ئه‌م سوپایه‌ یارمه‌تى پارتى بدات .


به‌ڵام له‌ ئێستادا هاو كێشه‌كه‌ گۆڕاوه‌و پارتى ده‌ست پێشخه‌رى ده‌كات و شه‌ڕى په‌كه‌كه‌ ده‌ست پێ ده‌كات . له‌ برى توركیا شه‌ڕى په‌كه‌كه‌ ده‌كات . بنه‌ماڵه‌ى بارزانى به‌جۆرێك كه‌وتونه‌ ژێر هه‌ژمون و كۆنتڕۆڵى توركیاوه‌ كه‌ ده‌بێ ئه‌مان له‌برى توركیا به‌ناچارى شه‌ڕى په‌كه‌كه‌ بكه‌ن . كه‌واته‌ شه‌ڕى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه‌ ، ئه‌مرۆِبێت یان سبه‌ى هه‌ر ده‌كرێت .به‌ڵام ئه‌وه‌یان مه‌علوم نییه‌ كێ سه‌رده‌كه‌وێت و كێش ژێر ده‌كه‌وێت .


بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر یه‌كێتى و گۆڕان له‌ ئێستاوه‌ ئاگادارى ئه‌م سیناریۆیه‌ى پارتى بن بۆ شه‌ڕفرۆشتن به‌ په‌كه‌كه‌وخۆیان به‌دوور بگرن ، به‌شدارى هیچ كارێكى له‌وجۆره‌ نه‌كه‌ن .خۆشبه‌ختانه‌ یه‌كێتى بۆچونى خۆى بۆ جه‌ماوه‌ر ئاشكرا كردو یه‌كێتى پێی وایه‌ هیچ به‌رنامه‌یه‌ك له‌ئارادا نیه‌ بۆ ئه‌نجامدانى هیچ كارێكى تیرۆریستى .كه‌ واته‌ ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یڵێت درۆیه‌كى زلى شاخداره‌ .


یه‌كێتى خۆى به‌شێكه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و له‌ هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانێت ئایا ئه‌مه‌ ڕاسته‌ یان ڕاست نییه‌ . كه‌واته‌ ئه‌وه‌ى پارتى باسى ده‌كات دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت جه‌ماوه‌ر چه‌واشه‌ بكه‌ن له‌ ڕێگاى ئه‌وه‌ى گوایه‌ كرده‌وه‌ى تیرۆریستى به‌رێوه‌یه‌ . به‌ڵام مه‌رج نییه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى یه‌كێتى تا سه‌ر ئاوابێت و كێ ناڵێت به‌یانى له‌ پێناوى وه‌رگرتنى دوو پۆست له‌ حكومه‌تدا سوڵح ناكه‌ن و بێده‌نگ نابن ؟؟.


سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى به‌ریتانیا هه‌موو ڕۆژانى چوار شه‌ممه‌ خۆى ده‌چێته‌ په‌ڕله‌مان . به‌ڵام سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وزیرانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ فراكسیۆنه‌كانى ئۆپۆزسیۆن داوایان كردوه‌ بچێته‌ په‌ڕله‌مان به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بوو بچێته‌ په‌ڕله‌مان و نامه‌ى بۆناردون . ئه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ زۆر خۆى به‌گه‌وره‌تر ده‌زانێت له‌ په‌رله‌مان . كه‌واته‌ ئاماده‌ش نابێت بچێته‌ په‌ڕله‌مان . به‌ڕاستى ناحه‌قى نییه‌ زۆر سه‌رى قاڵه‌ به‌ به‌ڕیوه‌بردنى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمه‌ و ئه‌وه‌تا ئه‌نجامدانى كارى تیرۆریستى له‌ ئارادایه‌ ،ئاخر كه‌ى وه‌ختى ئه‌وه‌یه‌ بچێته‌ په‌ڕله‌مان .


هه‌ه‌ر چه‌نده‌ فراكسۆنه‌كانى ئۆپۆزسیۆن موتمانه‌یان له‌ حكومه‌ت وه‌رگرته‌وه‌ ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌مینه‌ن هیچ كاریگه‌ریه‌كى نه‌بوو . په‌ڕله‌مان بڕیارى بڕینى موچه‌ى خه‌ڵكى داو فراكسیۆنى گۆڕانه‌ حه‌یاته‌كه‌ش ده‌نگى به‌ برَینى موچه‌دا . گومانى تێدا نیه‌ پشتیوانى پارتیش ده‌كه‌ن بۆئه‌نجامدانى سیناریۆكانیان بۆ ده‌ست پێكردنى شه‌ڕ دژى په‌كه‌كه‌ . هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه‌ تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌ن و دوژمنێك به‌قه‌ده‌ر پارتى وبنه‌ماڵه‌ى بارزانى كارى تیرۆریستیان به‌رامبه‌ر به‌ هاوڵاتیانى هه‌رێم ئه‌نجام نه‌داوه‌ .


ئێستا پارتى و بنه‌ماڵى بارزانى و ئاژانسى به‌ناو پاراستنه‌كه‌ى هه‌رێم گه‌وره‌ترین مه‌ترسین له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان . كاتى ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێتى و گۆڕان هه‌ڵویستى ڕونى خۆیان هه‌بێت و نه‌ینه‌ ته‌ره‌ف له‌و شه‌ڕو ئاژاوه‌یه‌ى پارتى پلانى بۆداناوه‌ و دروستى بكات و په‌كه‌كه‌ بكاته‌به‌هانه‌ و پاساو بۆ ده‌رباز بون له‌م قه‌یرانه‌ى دروستیان كردوه‌ 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure