سالار مەحمود8/10/2020 241 جار بینراوە

لەهەڵبژاردنی داهاتوو کورد کورسیەکانی کەم ئەکات


بەپێی ئەو سیستەمەی دانراوە لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخەکە کورد لەهەڵبژاردنی داهاتووی عیراق کورسیەکانی کەم دەکات. لە بنەمادا لەبەر ئەوەی سەرژمێری دانیشتوان نەکراوە دانانی کورسی پارێزگاکانی هەرێم دادپەروەر نیە. پشت بەستن بە فۆرمی خۆراک وەک جێگرەوەی سەرژمێری لەسەرەتاوە هەڵە بوە.


خاڵی نوێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق فرە بازنەیی و نوێنەرایەتی تاکەکەسیە.


لەیاسا نوێکەدا بەناڕاستەوخۆ ئاماژە بە تۆماری ئەلکترۆنی کراوە، بەڵام ئاکام فۆرمی خۆراک دەبێتە بنەما نەک بایۆمەتری، ئەمەش بواری گەورەتر بۆ ناڕوونی هێشتۆتەوە. هێشتا ۱٠٠٪ دەنگدەرانی عیراق کارتی بایۆمەتریان نیە.


کەمبوونی کورسیەکانی کورد بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەندی بە پاشەکشەی کوردەوە هەیە لە ناوچە دابڕاوەکان. یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ۲٠۱۹/۱۲/۲۹ دەنگی لەسەر دراوە، لەپەنجا مادە پێکهاتوە، هێشتا نا روون و گرفتدارە. بۆیە پێویستی بە پاشکۆی رونکاریی و تەواوکاریە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure