بارام ابراهیم24/9/2020 470 جار بینراوە

ریفراندم بۆچیکرا کارتێکی سوتاوە یان تاپۆی ڕەش ؟


ئەندامێک لەئەندامانی لیژنەی نوسنەوەی دەستوری هەمیشەیعیراق بۆساڵی٢٠٠٥لەکۆڕێکدائەوەی ئاشکراکرد،سەرەڕای ئەوەی توانیمان دەستکەوتی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان لەدەستوردا جێگیر بکەین،گومانی ئەوەمان هەبووکە مادە دەستوریەکان وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت ،بۆیە بەدوای گرێنتی زیاتردا دەگەڕاین ، جەندین جار هەوڵمادا لەئەگەری جێبەجێ نەکردنی مادەکانی دەستوردا پاش مدەیەکی زەمەنی هەرێمی کوردستان بەمادەیەکی دەستوری مافی ئەوەی هەبێت ڕاپرسی ئەنجام بدات بەمەبەستی جیابونەوە، ئەوە میکانیزمێکی زۆر گونجاوەو دەقێکی لەم چەشنە لەبەشی دەیەم لە دەستوری ساڵی ١٩٤٧ بۆرماداچەسپاوە ئەومافەی بۆ هەرێمەکانی ئەووڵاتەدەستەبەرکردوە،یان ئەومافە بۆ پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان لەدەستوردابچەسپێنین کەبتوانێت بە بڕیارێکی پەرلەمانی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنیت کە ئەوەش میکانیزمێکی گونجاوپەسەندەویاساییە،وەک ئەو بڕیارەی کەپەڕلەمانی هیندستان لە ١٩٤٩دای،سەربەخۆی وڵاتەکەی ڕاگەیاند،بەڵام نەمان توانی لەبەرچەند هۆکارێک کەگرنگترینیان ئەوەبو لەدەستورەکەدا بەردەوام جەخت لەیەکپارچەی خاکی عێراق دەکرایەوە وەک لە پێناسەی دەوڵەتی عێراق لەمادەی یەکەم و چەندین جێگایتردا هاتوە، هەروەها نەمان توانینوێنەری پێکهاتەکانی تری عێراق بەتایبەت عەرەبەکان بەهەردوومەزهەبەکەیانەوەو بەئیسلامی وعیلمانیەوە ئیقناع بکەین لەسەر خواستەکەمان، ئەمە گومانی لەسەرنهێنیەکانی پشتی ئەنجامدانی ڕاپرسی گشتی تۆخ کردەوەو ئەو پرسیارەی وروژاند کە بۆچی ڕاپرسیان ئەنجامدا لەکاتێکدا دەیانزانی بەوئەنجامەی ئێستا دەگات و زیانی گەورە بەدەستکەوتەکانی ئەم هەرێمەدەگەیەنێت ؟ڕاستەڕاپرسی مافێکی سیاسی ویاسایەو ئامرازێکیدیموکراتیانەی ئاشتی خوازانەو سەردەمیانەیە ،بۆ گەشتن بەسەربەخۆی، بەڵام بەشێوەیەکی مەدروس بەتایبەت لەڕووی زەمانوزەمینەوە وەلەڕوی بەجێگەیاندنی ڕێکارە یاسایەکان و دیاریئ کردنی ئەرک وماف لەپراکتیزەکردنی پرۆسەکەدا ،زیرەکی دکتۆرلە دەست نیشانکردنی نەخۆشی ودیاری کردنی چارەسەری گونجاودایە،بەرپرسیاریەتیەکەشی لەگرتنەبەری رێکاریهەڵەدایەکەئەنجامی دەدات وبەرپرسە لەنەتیجەکەی، بۆ چی دەسەڵاتدارانی هەرێم چاوو پۆشیانکردلەو زانیاریە پێشوەختەی کە هەیانبوو،گریمان ریفراندم چارە سەرێکی گونجاوبووئایا هەنگاوەکانیو پێداویستیەکانی لەپراکتیکدا زانستی و مەدروس بوو؟ئایا مەرجەنێودەوڵەتیو ناوخۆییەکانی وەک پێوەری ڕاپرسیەکی سەلیم تێدا بەرجەستە ببو ؟کە بریتین لەدووجۆر مەرج بۆ ڕاپرسیەکی مەقبول ئەوانیش: *ئەو مەرجانەی کە پەیوەندی بە نەزیهی خودی پرۆسەکەوهەیە لەقۆناغەکانیپراکتیزەکردنیدا وەک:-قۆناغی پڕوپاگه‌نده‌: پروپاگه‌نده‌ هەوڵدانە بۆدروست کردنی ڕایگشتی بۆ بەرژەوەندی ئامانجەکەت لەڕێگەی راگه‌یاندن،به‌دوو ئاراسته‌، یه‌كه‌میان به‌ئاراسته‌ی (بەڵی) دوومیان بەئاراستەیپێچەوانە كه‌ ده‌بێت هه‌لی یه‌كسان بۆهه‌ردوو ئاراسته‌كه‌ بڕه‌خسێت بۆ گه‌یاندنی په‌یامی خۆیان به‌بێ جیاوازی .ئه‌ویش ئه‌ركی ده‌وڵه‌‌ت و حكومه‌تەو ده‌بێت ئەوهاوسه‌نگی یه ‌ڕابگرێت،وەک ئەوەی لەسکۆتلاندگوزەرا.-قۆناغی ده‌نگدان: ده‌بێت ئه‌م قۆناغه‌ به‌نهێنی و ئازادانه‌ بێت له‌ كه‌شێكی پڕ له‌ئارامیدا، بۆئەوەی ده‌نگده‌ر هه‌ست بكات به‌وه‌ی هیچ جۆره‌ سانسۆرێكی به‌سه‌ره‌وه‌ نیه‌، ده‌توانێت به‌ئیراده‌ی خۆی ده‌نگ بدات، ئه‌مه‌شهه‌ستێكی وه‌ها لای ده‌نگده‌ردروستده‌كات كه‌ده‌نگه‌كه‌یگرنگیهه‌یه‌وده‌بێت بڕیاری دروست بدات.-قۆناغی ژماردنی ده‌نگه‌كان: ده‌بێت ئه‌م قۆناغه‌ به‌وپه‌ڕی ووردی وده‌ست پاكی یه‌وه‌ بێت، چونكه‌ یه‌كێكه‌ له‌و قۆناغانه‌ی كه‌ به‌ئاسانی ده‌توانێت ئه‌نجامی ڕاپرسی چه‌واشه‌بكات و بیگۆڕێت، ته‌نیا رێگه‌ی زامنكردنی ئه‌م قۆناغه‌شئاماده‌بوونی نوێنه‌ریهه‌مووكیانه‌ به‌شداربووه‌كانیڕاپرسیه‌كه‌یه‌له‌گه‌ڵچاودێرولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدارله‌ئه‌نجامدانیڕاپرسیه‌كه‌دا،وه‌ژماردنی ده‌نگه‌كانی له‌رێگای ئامێری پێشكه‌وتووی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌، كه‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ئامێره‌كان بێلایه‌ن و بڕواپێكراو بێت.-قۆناغی چاودێریكردنی پرۆسه‌كه‌: ئه‌م قۆناغه‌ درێژترین قۆناغه‌و به‌سه‌ر هه‌رسێ قۆناغه‌كه‌ی تردا جێ به‌جێ ده‌كرێت، زامنی پاكی و بێگه‌ردی تێكڕای پرۆسه‌ی ڕاپرسی یه‌كه‌ ده‌كات، كاریگه‌ری ته‌واوی ده‌بێت له‌ بڕوا پێهێنان یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه له‌لایه‌ن كۆمیسۆنی ئه‌نجامدانی ڕاپرسی یه‌كه‌وه‌‌، به‌هۆی ده‌ست نیشانكردن و تۆماركردنی ئه‌و سه‌رپیچیانه‌ی كه‌له‌و سێ قۆناغه‌دا ئەنجام دراون، له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی دیموكراتیدا ئه‌م چاودێریكردنه‌ ئه‌ركی وه‌زاره‌‌تی دادی ئه‌و وڵاته‌یه‌، كه‌ ڕاپرسی یه‌كە ئه‌نجام ده‌دات له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چاودێره‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كاندا.*ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ‌پرۆسه‌ی ڕاپرسی زه‌مینه‌ خۆش ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتنی ڕاپرسییه‌كە:١- كاتی پێویست دیاری بكرێت به‌رله‌ئه‌نجامدانی ڕاپرسی بۆڕوونكردنه‌وه‌ی بابه‌تی ڕاپرسییه‌كه‌وشێوازی ڕاپرسیەکەو ئامانجەکانی بۆ تێكڕای ده‌نگده‌ران. ٢-كارتی ڕاپرسی وبابه‌تی ڕاپرسی ڕوون و ئاسان بێت له‌ڕووی بابه‌ت و زمان ونووسینه‌وه‌. ٣-پێویسته‌ ئازادی ته‌واو فه‌راهه‌م بكرێت بۆ به‌شداربوانی ڕاپرسی یه‌كه‌و‌ بۆ دره‌بڕینی بیروڕای خۆیان له‌سه‌ر ڕاپرسی یه‌كه‌ به‌دوور بێت له‌ هه‌موو جۆره‌ فشارو هه‌ره‌شه‌یه‌ك.٤-پێویسته‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ئه‌نجامدانی ڕاپرسیه‌كه‌ سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌ن بن له‌به‌رامبه‌ر گه‌ل له‌كاتی ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی ڕاپرسیه‌كه‌.٥-رێگه‌گرتن له‌هه‌موو ده‌ست تێوه‌ردانه‌ دره‌كیه‌كان وە هانی جه‌ماوه‌ری گه‌ل بدرێت له‌بابه‌تی پرۆسه‌ی ڕاپرسییدا، كه‌به‌شداری بكه‌ن.٦-ده‌سته‌به‌ركردنی هاوكاری ویارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یارمه‌تی دانی داننان به‌ ئه‌نجامی ڕاپرسیه‌كه‌دا به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست بوو به‌ مافی چاره‌ی‌ خۆنوسین. ٧-سه‌رپه‌رشتی كردن وچاودیری كردنی پرۆسه‌ی ڕاپرسی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی،كه‌ تایبه‌ت‌مه‌ندن له‌وبواره‌دا، بەشێکی زۆری ئەومەرجانە پێچەوانەکەی وجودی هەبو، ئەنجامدانی ریفراندمو لێکەوتەکانی سەلمێنەریئەوڕاستیەبونئەوەی کە پێویستبو ببێت وبکرێت نەبوو نەکرا،ئەوەشی کەپێویست بوونەکرێتونەبێت کراو بوو، بۆیە بەر لەئەنجامدانی کارتێکی سوتاوبوە،ئەوانەش کە مکوڕبون لەسەر ئەنجام دانی بێئاگانەبوون لەوەی چی ڕوودەدات بەڵکو ئەنجامەکانی ڕیفاندم ئامانجیان بوە، لێرەوە دەکرێت بپرسین بەگویرەی سەرجەم دراووزانیاریە پێشوەختەکان ئەنجامی ڕاپرسی دیارو ڕوون بووکە سەرکەوتونابێت،سەرەڕای ئەوەهەموو کۆت وبەندانەی کە بۆدابەشنەبونی عێراق لەدەستوردا دانراوە ،ڕاشکاوی هەلوێستە دژەکانی پێکهاتەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکەو ئاگاداری نامەی سەرجەم دەوڵەتە پەیوەندیدارەکان ودۆستەکانی کورد لەناوەوەو لەدەرەوە،کەڕاپرسی ئەنجام نەدرێت،هەربەڕاستنێت وحیکمەتی پشت ئەنجامدانی ڕاپرسی چیبوو؟.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure