دانا مه‌نمی 23/7/2020 450 جار بینراوە

پارتی وپه‌ڕله‌مان ــ لۆژیكی تاكڕه‌ویی

له‌ هه‌ر قۆناغێكدا پارتی به‌ ته‌نیا قه‌یرانێكی بۆ هه‌ریم دروست كردبێت ،دواجار هه‌وڵیداوه‌ له‌و قه‌یرانه‌ لایه‌نه‌كانی تریش تێوه‌ بگلێنیت ، ئامانجی پارتی له‌ تێوه‌گلاندنی لایه‌نه‌كانی تر بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بیانخاته‌ ژێر باری به‌رپرسیاره‌تی خوڵقاندنی قه‌یرانه‌وه‌ ، ساڵى ٢٠١٥ پارتى له‌ كاردانه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، په‌رله‌مانى كوردستانى داخست و رێگه‌ى نه‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مان بچێته‌وه‌ هه‌ولێر ، په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ زه‌بری چه‌ك، به‌ بڕیاری زۆره‌ملێ وتاكڕه‌وی پارتی بوو كه‌ شه‌رعیه‌تی دیمۆكراتی به‌ ئامانج گرت ،ئێستاش پارتى پێى وایه‌ له‌رێگه‌ى زۆرینه‌وه‌ هه‌ر هه‌نگاوێك به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌نێك بگرێته‌ به‌ر، له‌وه‌ى ٢٠١٥ قورستر نابێت.

 

كاتێك قسه‌ له‌سه‌ر خولى پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت،زۆرترین ره‌خنه‌ له‌ پارتی ده‌گیرێت ،چونكه‌ پارتی‌ ده‌یه‌وێت ته‌وافوقی سیاسی تێكبشكێنێت و كار به‌ زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی بكات ،گرفتى گه‌وره‌ى ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ئه‌و لۆژیكه‌یه‌ كه‌ پارتی كاری پێده‌كات ، لۆژیكی تاكره‌ویی له‌ ناو په‌رله‌ماندا كه‌شوهه‌وایه‌كی ناته‌ندروستی خولقاندووه‌ ،ئه‌م لۆژیكه‌ی پارتی نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌مڕۆمان له‌ رووی سیاسییەوە بۆ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك مه‌ترسیداره‌، به‌ڵكو مه‌ترسییه‌كی جددیشه‌ له‌سه‌ر سبه‌ینێ و داهاتووی سیاسی و حوكمرانه‌تیمان و دامەزراوەی پەڕلەمان بەرەو بوونێکی شکڵی دەبات نەک کرداری ، بۆیە بەدرێژای حوکمڕانی لەهەرێمدا دەتوانین بڵێین ناوەندی دروستکردنی بڕیاری سیاسی مەکتەب سیاسیەکانی حزبەکان بوون نەوەک دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم و دامەزراوەی پەڕلەمانی کوردستان.

 

دیمه‌نى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ڕوونى هه‌ژموونى تاكڕه‌ویی پارتى پێوه‌ دیاره‌ ،ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ په‌رله‌مان ده‌گوزه‌رێت وێرانكردنی ده‌زگا شەرعییەکانە و به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و وێرانكردنه‌ له‌ ئه‌ستۆی پارتییه‌ كه‌ هیچ كات باكی به‌وه‌ نه‌بووه‌ وینه‌ی ئه‌زمونی سیاسی و حوكمرانی ناشیرین بكات ،ئه‌وه‌ی بۆ پارتی گرنگه‌ پاراستنی قه‌ڵه‌مڕه‌وی زه‌رده‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی‌ ڕه‌های‌ هه‌بێت ،نه‌ك پاراستنی شكۆو هه‌یبه‌تی ده‌زگایه‌كی گرنگی وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان .

 

له‌ قه‌ڵه‌مڕه‌وی پارتیدا نابێت ده‌نگێك هه‌بێت كه‌ به‌ فیكه‌ی خۆی هه‌ڵنه‌سورێت ،هه‌مووان ده‌بێ له‌ قه‌ڵه‌مڕه‌وی پارتیدا كۆپییه‌كی بێڕۆحی پارتی بن ،خولی چواره‌می په‌رله‌مان به‌ ویستی پارتی داخرا و هه‌ر بۆخۆشی به‌بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردییه‌وه‌ ،ئه‌مه‌ش واته‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌رله‌مان به‌ ته‌واوی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ كۆنترۆڵ كراوه‌و به‌ ویستی خۆی ده‌یجوڵێنێت ،له‌ خوڵی پێنجه‌می په‌رله‌مانیشدا ئه‌گه‌ر‌ پارتی‌ بیه‌وێت، بڵێت"ماست ڕه‌شه‌"به‌ ئاسانی‌ ده‌توانێت ئه‌وه‌ بچه‌سپێنێت ،كاره‌سات ئه‌وه‌یه‌ پارتی ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌و كورسی كۆتاكانیشی دیلكردووه‌و به‌ ویستی‌ خۆی دژی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ دیموكراسی‌ به‌كاریان ده‌هێنێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure