سه‌رتيپ وه‌يس كه‌ريم20/7/2020 576 جار بینراوە

یه‌كێتى به‌شداریكردنى له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان هه‌ڵپه‌سارد

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى، له‌سه‌ر دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، دواى داخستنى ده‌رگاى هۆڵى كۆبوونه‌وه ‌و چوونه‌ ‌ ده‌ره‌وه‌ى سه‌رجه‌م پاسه‌وان و ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ هۆڵه‌كه‌دا ئاماده‌بوون، جگه‌ له‌ ( 80 ) ئه‌ندامى ئاماده‌بووى سه‌ركردایه‌تى، لاهور شێخ جه‌نگى لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مان كردووه‌ له‌سه‌ر دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان.


له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌، كه‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان فێڵى له‌ یه‌كێتیى كردوه‌ له‌گه‌ڵ پارتى رێككه‌وتووه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان و نه‌گه‌ڕاته‌وه بۆ وه‌رگرتنى ‌ بۆچوونى حزب. هه‌رچه‌نده‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مان بیانووه‌كانى خۆى خستۆته‌ڕوو ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبوو، كه‌ باڤڵ تاڵه‌بانى ئاگادارى ورده‌كارى دانیشتن و كاره‌كانه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌ قسه‌كانى به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه‌.


بۆیه‌ له‌سه‌ر بڕیارى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى و سه‌ركردایه‌تى بڕیاردرا ، كه‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان نه‌چێته‌وه‌ هه‌ولێر و یه‌كێتیش دانیشتنى په‌رله‌مان هه‌ڵپه‌سێرێت، تاوه‌كو شاندى یه‌كێتى و پارتى كۆده‌بنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئالیه‌ت و میكانیزمێك رێكده‌كه‌ون، كه‌ چۆن له‌ داهاتوو له‌ په‌رله‌مان كاربكرێت.


سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌ سلێمانى ده‌مێنێته‌وه ‌و كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانیش ئه‌نجام نادرێت، تاوه‌كو یه‌كێتیى ئه‌و پرسه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتى یه‌كلاده‌كاته‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure