ڕوەکناس: محه‌مه‌د ڕۆستەم زەنگەنە12/7/2020 900 جار بینراوە

19 ڕێگای سروشتی بۆ چارەسەری کۆڤید ١٩


ھەموو دەردرێک دەرمانی ھەیە ئەوەمان..ئەمە وتەی پەیامبەرمان محمدە سەلامی لەسەر بەڵام ئێمە با فەرموودەکە تەواو بکەین وَفِي صَحِيحِ مُسْلِمٍ مِنْ حَدِيثِ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ: «لِكُلِّ دَاءٍ دَوَاءٌ فَإِذَا أَصَابَ دَوَاءُ الدَّاءِ بَرَأَ بِإِذْنِ اللَّه
بۆیە نائومێد مەبە... ئەمەی باسی ئەکەم جوان گوێی لێ بگرە ئەزمونێکی زۆرە و لە چەند خولەکێک ئەیخەمە ڕوو
ئەم شتانەی من باسی ئەکەم پێویستە وریا بیت و هەر یەک لە روەک و دەرمانە سروشتیەکان لەگەڵ سوودە لەبن نەهاتووەکانی زیانی هەیە.. وە من دکتۆر نیم تەنها حەکیمی چارەسەری سروشتیم.. ئەکرێ هەڵە بکەم و پشیپێکم..


ئەمە زیاتر بۆ ئەو کەسانەیە ئەیانەوێت توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ئەم نەخۆشیە بکەن.. هەروەها لە حاڵەتێک کە لە کۆنترۆل دەرچوو ئەم ڕێگایانە هەیە...


یاخود ئەوانەی نایانەوێت هیچ عیلاجێکی کیمیایی بەکار بهێنن...


ئەم ڤیدۆیە تا ئەو کاتەیە کە چارەسەری لە جیهان نەدۆزرێتەوە.


ئەم شتانەشی باسی ئەکەین بە هیچ شێوزێک مەبەستمان نیە لە هەوڵەکانی پزیشکان و ڕێنماییەکانی خۆپارێزی کەم بکەینەوە و بەهەمووان ئەڵێین پابەند بن و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن ..
ئەم ڤیدۆیەش لەپێناو ڕەزامەندی خوای گەورە بڵاوی ئەکەمەوەو مەبەستمە زانست نەشارمەوە بە هیچ شێوزێک مەبەستم لەوە نیە کەس بێتە لامان ئەم شتانەمان لێ بکڕێت وهەموو ئەم شتانە لە بازار زۆرە.


ئەمانەش ئەو شتانەن کە پێشنیار کراون بۆ دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەر لە سەرەتاوە من بەدواداچوونم بۆ ئەم ڤایرۆسە کردوە بە تایبەت لە وڵاتی چین و ئێران و کوردستان و دکتۆرەکانی ئەوروپا و ئاسیا چیان بۆی بەکار هێناوە... هەتا ئەوەی لە نێو خۆمان هەموو ئەو نیشانانە دەرکەوتن و بووە دەرفەتێک بتوانین هەموو ئەو شتانە تاقی بکەینەوە ...


تێبینی هەر گیاو گوڵ و ڕوەکێکم باس کرد کە گرتەوە قورئانی بەسەر بخوێنە وەک شیفا.


ئاوی زەم زەم ئەتوانی بە نیەتی چاکبوونەوە بیخۆیتەوە...


کەڵەشاخ زۆر گرنگە بەڵام ئەبێ بزانین بۆ هەموو کەسێک و مەزاجێک نابێت و پێوستە لای کەسانی پسپۆر بکرێت ..


یەکەم: ڕەشکە..( ڕۆژی حەوت تا ٢١ دانە) ئەبێ دوای نان بێت و ئێواران بێت شەوان بێت نەک نیوەڕوان ..


دووەم: زەیتی ڕەشکە شەوان کەوچکێک چای زەیتی ڕەشکە.
وە لە لوت بدرێت.


دووەم:دارچین..وەک چای بخورێت.. ئەمیش نابێت زۆری لێ بخورێتەۆە و خاست بێت.. میزاجی گەرم و وشکە.
سێ یەم: زەنجبیل دیسان ئەویش وەک چای بوخرێتەوە.


چوارەم: مێخەک (قرنفڵ). بە توانەوەی لە دەمدا .. ھەروەھا بە شێوەی ھەڵماندن ھەڵی بمژی. ( میزاجی گەرم و وشک)


پێنجەم: گەڵای کالیپتۆس ( بە شێوەی ھەڵماندن (بوخار) ھەڵی بمژی یاخود زەیتەکەی لە لوتت بدەی کاتێک چویتە دەرەوە یان توشی ببوی.
شەشەم : نەعنا ھەڵمەکەی و چایەکەی.


حەوتەم: جاترە ( ھەزوێلە) (زعتر) وەک چای بخورێتەوە.


ھەشتەم: زەردەچێوە باشترین دەرمانە ئەتوانن لە نێو ھەموو چێشتەکانیشتان بکەن.
نۆیەم: گوڵی نیلۆفەر ( وەک چای ) بوخرێتەوە..


دەیەم : عودی ھیندی زۆر کەم بەکار بێت ئەمە بۆ لەوزەتێنیش زۆر بەسوودە بەڵام قەبزکەریشە.


یازدە : سرکەی سێو (خۆماڵی)ھەم غەرغەرەکردن و ھەمیش خواردنەوەی بەڵام بە خەفیفی واتە لەگەڵ ئاو ڕوون بکرێتەوە ئاوی ساردی ئاسایی دوای نانی بەیانی و نیوەڕۆ گونجاوترین کاتە.
دوانزە: سیر لە پێش نان یەک دانە ( ئەمە بۆ ئەوانە نابێ قۆڵۆن و دڵەکزێیان پێی ھەیە و تێکەڵی خەڵک ئەبن و ئەچنە مزگەوت)


سێزدە: شیلەی حلتیت ئەمە زۆر کەم ئەبێ بەکاربێت و زۆر بەقوەتە و بۆنی ناخۆشە.


چواردە: شیلەی داری ئاکاسیا (ئەمە یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی سیەکان ).


پانزە: شمڵی ھەمان شت بۆ سی خاوێنکردنەوەی سیەکان زۆر بەسوودە.


شازدە : ڕۆزماری ( اکلیل الجبل) وەک چای بخورێتەوە.


حەڤدە : تۆکڵی پرتەقاڵ ( بکوڵێت و ئاوەکەی لەگەڵ ھەنگوین بخورێتەوە).


ھەژدە : حڕمڵ اسپند ( یەکێکە لە بەھێزترین دژە ڤایرۆس و بەکتریایە پێوستە زۆر بە کەمی بوخرێتەوە لە پاش نانی ئێواران ڕۆژی چەند دانەیەک ھەروەھا وەک بوخر بسوتێنرێت بۆ ماوەی ١٠ خولەک لە ماڵەوە دواتر دوکەڵەکە بڵاوەی پێ بکرێت.


نۆزدە : بیبەر ( ڕەش یاخود سوور ) باشترین دژە ڤایرۆسە


لە کۆتاییدا داواکارم لەاللە هەموومان بپارێزێت لە هەر دەرد و وباء و بەڵاو تاعونێک...نیشتمان هەر ئاوەدان بێت.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure