قادر ئیسماعیل قەرەداغی18/6/2020 413 جار بینراوە

ئەژماری بانکی ، ناوە یان ناوەڕۆک


هەموو جارێک وتوومە دەسەڵاتی خۆماڵی خۆی دوژمنی خۆیەتی ، خۆی حەز لە خۆی ناکات .


بەڕاست و چەپ بیانوو ئەداتە دەستەوە بۆ ئەوەی قسەی پێی بکرێت یان جوێنی پێی بدرێت ، ئیش لە ڕەخنە گرتن نەماوە .


جگە لەوەی متمانەی خەڵکی دۆڕاندووە ولە زۆربەی سێکتەرەکان شکستی ھێناوە هەروەها بە پێنەدانی مافی کارمەندەکانی بووەتە هۆکاری نەمانی دیسپڵینی ئیداری ، کاتێک دەچیتە فەرمانگەیەک دڵت دەسوتێ ، ئێستا دائیرەکان تەنها ویژدانی هەندێک فەرمانبەر ئەیبات بەڕێوە ئەگینا وەک حکومڕانی و ئیدارە وەک قوتوویەکی ناو بۆشی لێهاتووە ودۆخەکە ئێستا زۆر لە سەردەمی پاشەکەوتەکە خراپترە .


ئەگەر بەرپرسانی باڵای حکومەت لە سەرۆک و جێگر وەزیرەکان ئەم شتە دەزانن و قسە ناکەن ئەوە موسیبەتە ، ئەگەر نازانن ئەوە موسیبەتەکە گەورەترە.


بۆیە ئەم بڕیاری کردنەوەی ئەژماری بانکی کاتێک گرنگ دەبوو کە سیستمی زۆرەملێی پاشەکەوت نەما وئێستا بۆ حکومەت ئەبووە فریاد ڕەس ئەویش بەو مەرجەی 1/ لە هەموو شارێک هایپەڕ مارکێت یان سوپەر مارکێتی نیمچە حکومی هەبوایە و فەرمانبەر بیتوانیایە پێداویستی ڕۆژانە ومانگانە بە کارتی بانکی سەرف بکات ، چونکە تەنها ژمارە جووڵەی پێدەکرا و حکومەت پێویستی بەم هەموو دراوە کاغزیە نەدەبوو وخەڵکی لە قەیرانی دارایی ڕزگاری دەبوو فشاریش لەسەر حکومەت کەمتر دەبوو .


2/ جگە لەوە ئەو سیستمە بانکیە دەبێت لە هەموو شوێنێک کارا بێت وەک تەکسی و دەلاک و نانەوا .......هتد


3/ فەرمانبەر لە توانای بوایە بەو حیسابە بانکییە پارەی ئاو و کارەبا و قەرزەکانی حکومەتی بدات


4/ سەرجەم کارەکانی دیکەی پێی بکردایە و سنوورێکی هەبوایە وەک لە توانای بوایە مانگانە 500 هەزاری لێی ڕابکێشێت .


بۆیە ئەژمارێکی بانکی لەم دۆخە بارگاویەدا تەنها ناوێکی بێ ناوەڕۆکە . ئەگەر کاری پێنەکرێت .


بەڵام ئەگەر ئیرادە هەبێت ئەمە هەنگاوی یەکەمە بەرەو چاکسازی ، چونکە کێشەیەکی زۆر لە کۆڵ حکومەت ئەکاتەوە بەو مەرجەی دادپەروەری بۆ هەمووان بێت بێ جیاوازی .

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure