عەبدوڵای مەلا نوری3/6/2020 629 جار بینراوە

ترسی یەکێتیانە!


تەقەی بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی یەکێتی و راوەدونانی خەڵکی کاسب و ستەمدیدە باشترین وڵامێکە بۆ ئەو بەڕێزانەی کە پێیان وایە جیاوازی لە نێوان دەسەڵاتی سلێمانی و هەولێردا هەیە.
دەسەڵاتی سلێمانی دیوەکەی تری دەسەڵاتی هەولێرە.


دەسترۆیشتوانی یەکێتی تەنها لە روخساردا جیاوازیان کردووە، ئەگەر نا خاوەن هەمان عەقڵیەتی رابردون.


دڵنیابن هیچ هێزێک ناتوانێ خەڵک دەستەمۆ بکات.


دڵنیابن سوربونتان لە سەر ئەو دۆخەی ئێستا وا دەکات بەر شەقی خەڵک بکەون.


جێی خۆیەتی لێرەدا پرسیارێک لە بێ هەڵوێستی پارێزگاری سلێمانیش بکەین!

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure