عەباس فەتاح24/5/2020 458 جار بینراوە

وتەی سەرۆک و پرسیاری خەڵک..؟

 

ـ لە ڕابردوو چەوتی زۆربووە ،کاتمان دەوێت بۆ چارەسەر.

ـ عیراق بودجەی بڕیوین 27 ملیار دۆلار قەرزار بووین.

ـ خەرجی مووچە ڕێکدەخەینەوە دەبێت هاوکارمان بن.

ـ ئەوەندە مووچەخۆرەی ئێستا هەیە زۆرە و کەسیشمان پێ دانامەزرێت.

ـ هەوڵمانداوە و بەردەوام دەبین لەگەڵ عیراق ڕێککەوین بەڵام ئالۆزی لە عیراق زۆربوو.

ـ لە ڕابردوو داهاتی نەوت زۆربووە بەڵام نیوەی زیاتری بۆ کرێی بۆری و مۆڕی بووە هەر کورتهێنان هەبووە.

ـ بازاڕەکانمان پڕ خۆراک و دەرمان کردووە با خەڵک بۆخۆیان بیکڕن.

ـ کاری باشمان بۆ خۆپارێزی کردووە خەڵکانێک بێ بایەخی دەکەن.

ـ خۆمان باسی لامەرکەزی کارگێریمان کردووە بەڵام دەبێت پارە هەرلای خۆمان بێت ناشبێت کەس باسی ئەوە بکات.

ـ ئەم دۆخەش تێدەپەڕێت دواتر خەڵکی تر خۆی دەکاتە خاوەنی.

ـ هەقمان بە ڕابردوو نییە بەڵام لە نۆ مانگی من هەشت مووچە دراوە.

پرسیاری خەڵک

ـ ئەگەر هەر نەوتمان دەرنەهێنابا و پارەمان لە عیراقەوە بهاتبا باشترنەبوو؟

ـ ئەگەر دامەزراندنتان پێ ناکرێت بەرنامەتان بۆ هەلی کار چییە و کەی؟

ـ ئەوە زانیمان لەو نۆ مانگەی تۆ حوکمڕانی تۆیەک قەرزاری ئەی قەرز و پاشەکەوتی پێش تۆ کێ بەرپرسیارە دەماندەنەوە یان نا؟

ـ بازرگانەکان بۆ سودی خۆیان و دانی گومرگ خۆراکیان بۆ هەرێم هێناوە و خەڵکی بۆخۆی کڕیویەتی کار ئاسانییەکەی ئێوە چییە؟

ـ لە ڕابردوو چەوتی و گەندەڵی زۆربووە دەکرێت پێمان بڵێی کێ بەرپرسە و لێی و بەرنامەتان بۆ لێپێچینەوەیان چییە؟

ـ دەتوانن پێمان بڵێن بە فرۆشتنی نەوتی کەرکوکەوە لەکاتی قەیرانەوە داهات و خەرجی ئەم هەرێمە چەندبووە و بۆ ئەوندە قەرزارن؟

ـ خەڵکی دەڵێن مردن لەبرسابێت یان کورۆنا جیاوازی چییە؟

ـ حکومەت لە ڕێنمایی بەولاوە دەکرێت پێمان بڵێ چی کردووە بۆ قەرەبالغی نەکەین و نەیەینە دەرەوە؟

ـ خەڵکی دەپرسن چاکسازی کەمکردنەوەی مووچەی خەڵکە یان یەکخستنەوەی بازگەو گومرگ و ئاسایش و هێزی پێشمەرگە و کۆمپانیاکان؟

ـ خەڵکی دەڵێن ئێمە نە موزایەدە و نە موزاهەرە و نە ڕەخنە ناگرین بەڵام ئێوە ئەوانەی حوکمڕانی ئەم وڵاتە دەکەن ڕێککەون؟

ـ خەڵکی دەڵێن ئێوەمان کردووە بە براگەورە کە براگەورەیەتیمان بکەن نەک بمانکەن بە کۆیلە؟

ـ خەڵکی دەڵێت گەر وابڕوات حەزدەکەین بمرین و ئێوەش بڕۆن بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوومان بژیەت.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure