دیاری حاجی عومه‌ر19/5/2020 604 جار بینراوە

سوکرات ونەوشیروان مستەفا لەدوو کۆمەڵگا وسەردەمی جیاوازدا:

سوکراتی گەورە فەیلەسوفی یۆنانی لەلایەن کۆمەڵگاکەیەوە سزادرا خەڵکانی وەک سوکرات هەردەبێ سزابدرێن ئەو ژەهرخوارد کرا ئەو لەناو جێگەدا ڕاکشابوو و ئەو پیاوەی دیاریکرا بووسوکرات ژەهرخواردبکات ژەهرخواردنەکەی دواخست ، سوکرات پرسیاری لەپیاوەکە کرد (کات تێدەپەڕێت خۆر ئاوادەبێ دواخستن بۆ چی؟) ، پیاوەکە بڕوای نەکرد کەسێک کەخەریکە دەمرێ ئەوەەندە ووردبێت لەبارەی کاتی گونجاوی مردنی خۆی ، لەڕاستیدا دەبێ ئەوسوپاس گوزاربێ بۆ دواخستنەکە پیاوەکە سەرسام بووبە سوکرات چونکە لەدادگا گوێبیستی ببوو وجوانی سوکراتی بینی بوو ، ئەوپیاوەی دیاریکرابوو بۆکوشتنی سوکرات ویستی کارەکە کەمێک دوابخات بۆئەوەی سوکرات کەمێک زیاتر بژێت ، بەڵام سوکرات ڕێگەی پێنەدا و وتی تەمەڵ مەبە ژەهرەکە بێنە بەڵام پیاوەکە وتی بوچی ئەوەندە بەجۆش وخرۆشیت ؟ گەشانەوەیەک لە ڕووخسارتدا دەبینم ؟ سوراخکردنێک لەچاوەکانتدا بەدی دەکەم ؟ تێناگەیەت ؟ تۆ دەمریت ؟


سوکرات ووتی لە ژیان تێگەیشتووم کە بەهەموو نیگەرانییەکان و ئازارەکانەوە جوان بوو هەرخۆشی بوو تەنهاهەناسەدان لەژیاندا خۆشی دەبەخشێت من ژیام خۆشەویستیم کرد هەرچیەک وویستم کردم هەرچیەکم وویست ووتم ئێستا دەمەوێ تامی مردن بکەم هەرچی زووتر باشترە .


دەزانم مانای هەبوون چۆنە ساتی ئەوە هاتووە بزانیت نەبوون چۆنە . کاتێکیش کەچیتر نیم کێشە چیە ؟ بۆچی دەبێ نیگەرانبم ؟ من نابم تاوەکو نیگەران بم ، کەواتە ئێستا بەفیرۆدانی کات بۆ چی ؟ ئەمە ئەو پیاوەیە کە خۆی خۆش دەوێت تەنانەت بەرپرسیاریەتی مردنیشی هەڵبژاردووە ، چونکە دادگا هیچی نیە لەدژی . ئەوە تەنیا غروری خەڵک بوو کەنەیان توانی لە زیرەکیەکەی سوکرات تێبگەن ، بەڵام ئەوان زۆرینەبوون وهەموویان بڕیاری مەرگی سوکراتیان دابوو .ئەوان نەیانتوانی وەڵامی تاکە پرسیارێکی ئەو بدەنەوە ، پێم وایە تەنانەت نەیانتوانیووە لەوەش تێبگەن کە دەیڵێت ؟ ئەوانیش هەمووپرسیارەکانیان لەناوبرد ، کەچی شارێکی دیموکراسیش بوو ، خەڵکی بڕیاریاندا ئەم مرۆڤە مەترسیدارە دەبێ ژەهرخوارد بکرێت هەڵەی چی بوو ؟ هەڵەکەی ئەوە بوو کە گەنجەکانمان یاخی دەکات ؟ گەنجەکانمان دوچاری گومان دەکات ؟ ئەوکەلێنێک دروست دەکات لەنێوان جیلی کۆن و جیلی نوێدا ،ئەوان چیتر گوێمان لێ ناگرن ؟ ئەوان مشتومڕ لەسەر هەموو شتێک دەکەن ئەمەش بەهۆی سوکراتەوەیە. بەڵام دادوەرەکان کەمێک لەخەڵکی ئاسایی باشتربوون .ئەوان بەسوکراتیان ووت ئێمە چەند پێشنیارێکت بۆ دەکەین لەبری مردنت لەوانە ئەگەر تۆ ئەسینا جێبێڵیت وبەڵێن بدەیت قەت ناگەڕێیتەوە ؟ یان ئەگەر دەتەوێ لەئەسینا بمێنیتەوە ، ئەوا چیتر قسە مەکە بچۆرە ناو بێدەنگییەوە ؟ ئەگینا سییەم ئەڵتەرناتیف ئەمەیە دەبێ سبەینێ لەکاتی خۆرئاوابووندا ژەهربخۆیتەوە ؟


سوکرات چی کرد ؟ ئەو ووتی ئامادەم سبەینێ یان ئەمڕۆ ژەهربخۆمەوە یان هەرکاتێک ژەهرەکە ئامادەبوو ، بەڵام ناتوانم لەووتنی ڕاستی بوەستم ؟ ئەگەر زیندووبم بەردەوام دەبم لەووتنی ڕاستی تادوایین هەناسەم ، ناشتوانم تەنیا بۆ ڕزگارکردنی خۆم ئەسینا جێبێڵم . چونکە ئەو کاتە هەمیشە هەست دەکەم ئەولاوازەم کەلەمردن ترسام کە لە مەرگ ڕامکرد ؟ کەنەیتوانی بەرپرسیاریەتی مردنیش بخاتە ئەستۆ من بە پێی بیرکردنەوە هەستکردن و بوونی خۆم ژیام ، دەمەوێ بەوشێوەیەش بمرم.


هەست بەگوناهیش ناکەم کەس بەرپرس نیە لە مردنم من بەرپرسم ، دەمزانی ئەمە ڕوودەدات ، چونکە قسەکردن لەبارەی ڕاستی لەکۆمەڵگایەکدا کەلەسەر درۆکان ، فریوودانەکان ، وەهمەکان دەژێت ،داواکردنی مردنە . سەرکۆنەی ئەو خەڵکە هەژارەمەکەن کەبڕیاری مردنی منیان داوە ؟ ئەگەر کەسێک بەرپرس بێت ئەوە منم ، دەشمەوێ هەمووتان بزانن کە من لە بەرپرسیاریەتی خۆم ژیاوم ولەسەر بەرپرسیارییەتی خۆشم ئەمرم . ( دەژیم ، تاکەکەس بووم ، دەمرم تاکە کەسم کەس بریار بۆ من نادات من بریار دەری خۆمم ).


قسەیەک هەیە کەدەڵێن پێش ئادەمیش مرۆڤی ترهەبووە ، بەڵام ئادەم یەکەم مرۆڤ بوو ووتی نا ، بۆیە لەخۆش بەختی کرایەدەرەوە.


کاک نەوشیروان مستەفا ئەومرۆڤە بوو کە پەروەردگار بەخشی بەکۆمەڵگای کوردی ، وەک چۆن سوکرات خوابەخشی بەکۆمەڵگای یۆنانیەکان . بەڕێز کاک نەوشیروان ئەو مرۆڤەمەزنە بیرتیژە داناوزانایە بوو کەلێکدانەوە و خوێندنەوەی ووردی هەبوو بۆ کایە سیاسی وئابوری وکۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگەی کوردی.


ئەو لەخۆشترین ژیانی تاکەکەسی بوو ، بەتایبەت دوای ئەوەی بۆ خوێندنی ماستەرودکتۆرا گەشتە ڤیەننا، بەڵام هەست کردن بەتاڵی وناسۆری ژیانی مییللەتەکەی لەکەناری دانوبەوە بۆخڕی ناوزەنگ گەڕاییەوە و لەگەڵ هاوڕێ وهاوکارەکانی شۆڕشی نوێ یان هەڵگیرساند ، لەدوای ڕاپەڕینش هەرلەسەرەتاوە بە وتەی زۆربەی هاوڕێکانی نەوشیروان مستەفا بیرۆکەی ئۆپۆزسێۆن بوون وچاکسازی ودادی کۆمەڵایەتی وشەفافیەتی لەحوکمڕانیدا هەبووە . ئەگەر بڕوانیتە کتێب وبابەت ونووسین وچاوپێکەوتنەکانی تێدەگەیت کەئەم زاتە چ غەمێکی هەبووە ، ئەو وەک چۆن لەخۆشترین ژیانی ئەوروپا لەبەرزترین ئاستی خوێندن دەستی هەڵگرتوو هاتەوە بۆ هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش کەلەوسەردەمەدا مەحاڵ بوو ، ئاواش دوای ڕاپەڕین چەندینجار زوویرونیگەران بوو لەو هاوڕێیانەی کەچەندینجار ئاگاداریکردنەوە ؟ ئەوان بۆچی خەباتیان کرد ؟ بۆچی شۆڕشییان هەڵگیرسان ؟ بۆچی ڕاپەڕیینیان کرد ؟بۆ ڕزگاری وسەربەخۆی بوو بۆ چەسپاندنی دادی کۆمەڵایەتی بۆ جیاکردنەوەی حیزب لە حکوومەت بۆ سەروەری یاسا؟ و بۆ ؟ و بۆ ؟ و بۆ......


ئاخر ئەم مرۆڤە مەزنە دەیزانی کەوتۆتە ناو چ دونیایەکی سەیر بۆیە لەبەرزترین ئاستی بەرپرسیاریەتی ؟ دووبارە ( نا )ی بەرامبەر بەدەسەڵاتی کوردی بەرزکردەوە و دژی گەندەڵی ونادادی کۆمەڵایەتی بە شۆڕشێکی سپی و ڕێگایەکی مەدەنی شۆڕشی بەرپاکردەوە بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا . سوکرات ئاسا هاتەوە مەیدان ، بەڵام ئەمجارە لێدوانی دەدا لەسەر هەموو پنتەکانی کۆمەڵگا بە پڕۆژەیەکی نوێ ی ڕیفۆرمخوازی هاتەوە مەیدان . کە ئەم پڕۆژە ( ئابوری وسیاسی وکۆمەڵایەتی ونیشتیمانییە) پڕۆژەیەکی ئەمەنە ووردبوو بوارێک نەما کۆمەڵگای لێ ئاگادارنەکاتەوە بەرامبەر بە مافەکانیان . بەڵام وەک چۆن سوکرات کۆمەڵگاکەی سزایدا بەهەمان شێوە ئەویش سزا درا لەلایەن کۆمەڵگاکەییەوە . ئاخر هەمووان دەزانین هەموو دامەزراوەکانی ئەم ووڵاتە کەوتونەتە ژێر پرسیار ؟؟ بەهەمان شێوەش هەڵبژاردنی (٢٥/٧/٢٠٠٩) سەدان پرسیاری هێنایە ئاراوە ؟ ئایا ئەم (٢٥ بیست وپێنج ) کورسییەپەرلەمانی کوردستان دەنگی حەقیقی ئەو بوو یان زیاتر ؟ ئەم کۆمەڵگایە دەیزانی ئەم مرۆڤە مەزنە ڕاستگۆ و ڕاستە بەڵام دواجار سوکرات ئاسا درا بەدادگا ، کاربەدەستانی ئەم ووڵاتە ئەیانزانی ئەم مرۆڤە مەترسیدارە کە ووشەی ( نا ) بەرامبەریان بەکاردەهێنێ و بۆتە هۆی مەترسی لەسەر کورسی وبەرژەوەندییەکانیان ، بۆیە پێویستە دادگایی بکرێت؟ چونکە هەڵەی هەبووە هەمان هەڵەی سوکرات بوو ، ئەوەیە گەنجەکان یاخی دەکات ؟ گومان لای گەنجەکان وکۆمەلگا لەسەرحوکمڕانی دروست دەکات ؟ ئەو پردێکی گەورەی دروستکرد لەنێوان جیلی کۆن و نوێ دا . بۆیە ئەم مرۆڤە مەزنە بەجەستەیەکی شەکەت وماندوو تووشی نەخۆشیەکی کوشندە دەبێت و پزیشکەکان داوای لێ دەکەن کە چارەسەر بەکاربهێنێ بەڵام سوکرات ئاسا کات وشوێنی مردنی دیاری دەکات.


لەکۆتایدا جێی خۆیەتی بپرسین ؟ ئایا بیرودنیابینی نەوشیروان مستەفا بۆ دیموکراسی ودادپەروەری وشفافیەت لای هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان بوە بە تێڕوانینی گشتی بۆ حوکمڕانی یان تەنها لای شوێن کەوتوانی چەسپاوە ؟.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure