كارزان مه‌جيد19/5/2020 1201 جار بینراوە

بۆ دەبێت سوپاسی " لاهوری شێخ جەنگی بکەین سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان و پرسی لامەرکەزیەت!

سەرەتا با بزانین مافی خۆپیشاندان و سیستەمی لامەرکەزیەت چیە :

خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ : مافێكی سروشتی و بنه‌ڕه‌تی هه‌ر تاكێكه‌ بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و مافه‌ فه‌راهه‌م بێت و تائه‌و په‌ری زه‌مینه‌سازی یاسایی بۆبكرێت، له‌ كوردستان و عێراقدا، به‌ پشت به‌ستن به‌ ده‌ستوری عێراقی و یاسای ریكخستنی خۆپیشاندان ، په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م مافه‌ی له‌ چوارچێوه‌ یاسایەکی تایبەتدا رێکخستووە .


سەبارەت بە سیستمی لا مەرکەزیەت : ئەم چەمکە بەو شێوازە ئیدارییە دەوترێت کە تێدا دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی وڵات، لەدەستی تاکە کەسێک یان گروپێکی دەسەڵاتداری تایبەتدا کۆنەبووەتەوە. واتە دەسەڵاتی کارگێڕی لە نێوان چەندین تاک و چەندین دەزگای کارگێڕیدا بڵاوبووەتەوەو هەریەکەیان، بەپێی پلەو پێگەی لە دەزگاکەدا، توانای بڕیاردان و ڕەسمکردنی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی بەشەکەی خۆی هەیە. بە مانایەکی دی چەمکی لا مەرکەزیەت، واتە لێکهەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی کارگێڕی لە ئاستە باڵاکانیدا و گواستنەوەی بۆ یەکە ئیدارییە بچوک و بچوک و جیاوازەکان، بە جۆرێک ئەو یەکە ئیدارییە بچوکانە، بەپێی هەلومەرجی ئیشکردنی خۆیان، توانای بڕیاردانی سەربەخۆیان هەیە، بێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ مەرکەز کە زۆرجار ئەو مەرکەزە خۆی لە وەزیر یان ئەنجومەنی وەزیراندا دەبینێتەوە، ئەمە لەلایەک. لە لایەکی دیکەوە دەوترێت لا مەرکەزی بریتییە لە گواستنەوەی دەسەڵات بە هەرسێ جۆرەکەیەوە یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری، لە ئاستێکی کارگێڕی باڵاوە، بۆ ئاستێکی کارگێڕی نزمتر


لەماوەی چەند رۆژی ڕابردووشدا لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان فەرمانبەران بە شێوازێکی شارستانیانە و لە چوار چێوەی یاساو رێنمایە تایبەتەکان هەستان بە ئەنجام دانی خۆپیشاندان لە بەرامبەر پێنەدانی موچەکانیان، لەو چوار چێوەیەدا و لە پارێزگای دهۆکیش فەرمانبەران خۆپیشاندانیان ئەنجام دا ، بەلام هەر زوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەیان خۆپیشاندەریان لێ دەستگیرکراو و بە گێرەشێوێن دانران و دواتریش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پارێزگاری دهۆک باس لە ئەو لایەنانە دەکات کە لەپشت خۆپیشاندەرانەوە بوون ، ئەوەی لێرەدا مەبەستمە تیشک بخەمەسەری لە چوار چێوەی قسەکانی پارێزگاردا ئاماژە بە ناوی بەرێز ( لاهور شێخ جەنگی ) هاوسەرۆکی یەکێتی دەکات کە لەپشت ئەنجامدەرانی خۆپیشاندانکەوەیە ، لەلایەکی ترەوە لەماوەی ڕابردووش لەدوای هەوڵەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ جێبەجێ کردنی سیستەمی لامەرکەزیەت هەر زوو گروپێکی ناو پارتی هاتنە دەنگ رایانگەیاند کە لامەرکەزیەت بۆ پارچە پارچە کردنی هەرێمی کوردستانەو، دیسانەوە ناوی بەرێز ( لاهور شێخ جەنگی ) یان هێنا کە بە هۆکاری وروژاندنی پرسەکەیان دادەنا . وەلێ لە نبەڕەتدا ئەو گرووپەی پارتیی و پارێزگار و هەموو ئەو کەسانەی کە هاورا بوون لەو بابەتانە بێ ئاگا لەوەی ئەو تۆمەتانەی کە لەم ماوەیە ئاراستەی بەرێز ( لاهور شێخ جەنگی ) هاوسەرۆکی یەکێتیان کردووە کە لامەرکەزیت بۆ سلێمانی بۆ دوو ئیدارەیە و کوردستان پارچە پارچە دەکات و خۆپیشاندانیش گێرە شێوێنیە ، هەمووی بە قازانجی هاوسەرۆکی یەکێتی ئەشکێتەوە ، حەقە بەهەموومانەوە سوپاسی هەلوێستیان بکەین لەپای هەوڵەکانیان بۆ چەسپابدنی بنەماکانی دیموکراسیەت لە کوردستاندا ، چونکە لامەرکەزیەت بنەمایەکی گرنگی دیموکراسیە و سەبارەت بە ئازادی ڕاده‌برین و گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌و مانگرتن به‌ كۆڵه‌گه‌و ڕه‌گه‌زی به‌هێزی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراتی داده‌نرێن. چونكه‌ ئه‌م ڕه‌گه‌زانه‌ یان ئه‌و و چه‌مكانه‌ پره‌نسیپی سه‌ره‌تایین بۆ باوه‌ربون به‌ به‌شداری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ داواكردنی ماف و ئازادیه‌كانیان.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure