كه‌مال چۆمانى10/5/2020 380 جار بینراوە

دژ بە "ئاساییکردنەوەی دۆخەکە"

 

ئەو دۆخە ناهەموارەی لە کوردستان هەیە، پێویستیی بە هێورکردنەوە و ئارامکردنەوە نییە، بەڵکو پێویستی بە تێپەڕاندن هەیە بۆ دۆخێک کە حکومەت و دەزگاکانی لە خزمەتی وڵاتییان بێت نەک لە خزمەتی هێشتنەوەی دۆخی ئەو واقیعە سیاسییەی لە ١٩٩٢ بۆ ٢٠٢٠ بەردەوامیی هەیە. یەکێتیی و پارتیی قۆناغی شەڕی ناوخۆیان تێنەپەڕاندوە تا ئێمە چاوەڕێیان لێ بکەین ئەو دۆخە ئاسایی بکەنەوە.

"دۆخی ئاسایی"واتا دۆخی نە ئاشتیی نە شەڕ کە تێیدا یەکێتیی و پارتیی و خاوەن پشکەکانیان شەریکیان -بەو رۆشنبیر و میدیاکار و ئەکادیمییانەشەوە کە دۆخی باشی دارایییان پەیوەستە بە هەبونی ئەو دۆخەوە- ئیدامە بە گەندەڵیی و پێشێلکردنی قانون و میلیشیای حیزبیی دەدەن.


ئێمە لە ١٩٩٢ەوە لە دۆخێکی ئاسایی نەبوین تا دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە. ئێمە لە دۆخێکدا بوینە کە گەندەڵیی و عەنتەریاتی میلیشیایی پێشمەرگە و ئاساییشی حیزبیی هەرچی خەونی دیموکراسیی هەیە کوشتویانە، هەرچی خۆشبەختیی و خۆشگوزەرانیی هەیە دزیویانە، هەرچی قانونە پێشێلیان کردوە، هەرچی پیرۆزییە هەتکیان کردوە.


ئاساییکردنەوەی دۆخەکە درۆیەکی فریودەرانەیە بۆ بەردەوامیدان بە دۆخی هەنوکەیی. دۆخێک ئاسایی نەبوبێت، بە کام لۆجیک پێویست دەکات بیگێڕیتەوە؟


ئەوانەی داوای ئاساییکردنەوەی دۆخەکە دەکەن، ئەوانەن دەیانەوێ بەردەوامیی بدەن بە ماسیگرتن لە ئاوی لێڵدا.


ئاساییکردنەوەی دۆخەکە واتا توڕهەڵدانی حوکمڕانیی حیزبیی، میلیشیایی، بنەماڵەیی چەتەگەرایی نەوت لە ١٩٩٢ بۆ ٢٠٢٠ و رێککەوتن لەسەر حوکمڕانییەکی نوێ کە بتوانێت ناڕاستییەکانی سێ دەیەی رابردو راستبکاتەوە.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure