كه‌مال چۆمانى30/4/2020 632 جار بینراوە

بەڵێ بۆ کابینەیەکی نوێی حکومەتی بێلایەن کابینەی مەسروڕ بارزانی پێویستە هەڵبوەشێتەوە

 

خەڵکی عێراق بە کەمتر لە ٢٠ ساڵ لە دەستەبژێری سیاسیی خۆی ماندو و بێزار بو. لە خۆپیشاندانەکانیش، دوای بەخشینی خوێنێکی زۆر، دەستەبژێری سیاسیی عێڕاقیی دوای ٢٠٠٣یان ناچارکرد کە هیچ پۆستێک لە کابینەی نوێی حکومەتی عێڕاق وەربگرن. تەنانەت لە کابینەی ئێستاش، کۆمەڵێک وەزیری لە وێنەی د لوئەی ئەل-خەطیب هەن کە کەسانی زۆر تەکنۆکرات و نیشتیمانپەروەر و دەستپاکن. موستەفا کازمی کەسێکی وەک لێکۆڵەر حارث حەسەنی بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە کاندید کردبو، دیارە خۆی داوایکردوە ناوی لاببرێت. ئەو هەوڵانە، سەرەڕای ئەوەی ناتوانن گۆڕانکاریی بنچینەیی بێنن، بەڵام هەوڵی باشن.


ئەگەر عێڕاقییەکان بە کەمتر لە ٢٠ لە دەستەبژێری سیاسیی خۆیان بێزار بوبن، بۆشیان رونبوبێتەوە کە دەستەبژێرێکی مافیائاسایە، ئەوا لای خەڵکی هەرێمی کوردستان دوای سی ساڵ زۆر زۆر بەباشی رونبۆتەوە، تەنانەت رۆژانی دوای راپەڕین خەڵک بۆی دەرکەوت بەشێکی زۆر لە ئەوانەی شۆڕشیان دەکرد، دەستیان بە تاڵانکردن کرد.


ئێستا وەک چۆن عێڕاقییەکان مەرجیان بۆ کابینەی نوێ دانا کە نابێت دەستەبژێری سیاسیی گەندەڵی دوای ٢٠٠٣ پۆستی حکومەتیی وەربگرن، ئێمەش پێویستە داوای حکومەتێکی نوێ بکەین بێئەوەی دەستەبژێری سیاسیی گەندەڵی دوای ١٩٩١ مافی بەشداریکردنیان هەبێت. -هەندێک دەڵێن خەونە، بەڵام ئەگەر عێڕاقییەکان توانیبێتیان ئەمە بکەن بۆچی ئێمە ناتوانین؟-


بەڵێ بۆ حکومەتێک کە دەستەبژێری سیاسیی دوای ١٩٩١، یان رونتر دوای ٢٠٠٣ هیچ پۆستێک وەرنەگرن و کابینەیەک بێت هێزی حکومڕان و ئۆپۆزسیۆن لەسەری پێکبێن.


دەکرێت ئەمە رێگایەک بێت بۆ دەربازبون لە قەیران بێئەوەی خەڵک خۆپیشاندان بکات یان هێز و گروپ دروستببن کە لەڕێی توندوتیژییەوە بیانەوێ حوکمڕانیی بگۆڕن.


بەڵێ، حکومەتی هەرێممان بەراوردنەکردوە بە سوێد و تونس و ئیسڕائیل، بەراوردمان کردوە بە حکومەتێک کە پارتییەکان و یەکێتییەکان و ئێستا گۆڕانەکان پێیان وایە لە حکومەتی هەرێم خراپترە، دەی کەواتە هێندەی ئەو حکومەتە خراپە ئازایەتیی و نیشتیمانپەروەرییتان تێدا هەبێ و وازبێنن حکومەتێکی بێلایەن دروستببێت.

 

تێبینی: ئەگەر پێمانوابێت خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێڕاق توانای دروستکردنی کابینەیەکی وای نییە، ئەوا بەناڕاستەوخۆیی سوکایەتیی بە خەڵک دەکەین.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure