بڵێسە جەبار فەرمان28/4/2020 444 جار بینراوە

شەکەت بووین

 

من ھەمێشە لەگەل ئەوە بووم دان بە ھەڵەی خۆمان دا بنێین و داوای لێ بوردن بکەین کە ھەڵە دەکەین. یەکەم ھەنگاو بەرەو باش بوون دان بە ھەڵە دا نانە.


ئێمە ھەڵەمان کردووە.....


ھەموومان بەشی خۆمان لە بەرپرسیارێتی ئەو ھەڵانە بەردەکەوێ. لە ھاوڵاتییەکی سادەوە کە بەژدار بووە لە سەرخستنی ئەم حزبانە تاکو سەرکردەکان و سەرۆکەکان.


زۆر ئەنوسرێ


زۆر قسە ئەکرێ


ھەموو بەرنامە و سایتەکان پرن لەکەسانی دڵسۆز کە ھاوار ئەکەن و ھەوڵ ئەدەن وێژدانێ نوستووی کاربەدەستان بەخەبەر بھێنن بەڵام لە لایەن کەسانی نا واعیەوە بەرشاڵاو دەکەون.
پێش ساڵێک ئەم ڕاستیە تاڵەم وت و بە جاش و خۆفرۆش لەقەڵەم درام.

 

ھەمووی لایەنەکان تاوانی ئەم دۆخەی ھەرێم ئەخەنە ئەستۆی یەکتری.


میلەت شەکەت و ماندوە بە دەست سیاسەتی ھەڵەی سەرانی حکومەت.


ھیچ تەزحیەیەک نەماوە میلەت نەیدات و ھەموو کات خۆراگر بووە و پشتگیری حکومەتی کردوە.
بەڵام حکومەت بێباکە و نوستوو...


من کە ئەڵیم حکومەت مەبەستم پارتی نیە بە تەنھا بەڵکو لە دیدی منەوە یەکێتی تاوانبارە گەورەکەیە کە قبوڵی کردوە گەر شەریکیش نەبووبێ....


سیاسەتی ھەڵەی سەربەخۆیی ئابووری و پشتکردنە بغداد و گوێ نەدان بە رای نێودەوڵەتی، باجەکەی قورس کەوتەوە وە بەرەو ھەڵدێری خراپتر ھەنگاو دەنێین چونکە ھەر ھەمان ئەو کەسانە بەم رۆژەیان گەیاندین نەخشە دارێژەرن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure