دادوه‌ر / گۆران عه‌لی5/4/2020 289 جار بینراوە

ئایا ڕۆژنامەنووس توقیف ناکرێت؟!

یەکەم کەس بە لە بۆچوون نووسین!


تێبینی / خوشک و برایانی بەڕێزم لە ڕۆژنامەنووسان تکایە ئەم بابەتە بابەتێکی یاسایی پەتیە.

زۆر جار کاتێک ڕۆژنامەنووسێک بە بڕیاری دادگا توقیف دەکرێت لە سەر بڵاوكردنەوەی بابەتێكی رۆژنامەوانی ، دەووترێت دادگا پێشێلی یاسای كردووە چونكە نابێت بە پێی یاسای رۆژنامەگەری نابێت ڕۆژنامەنووس توقیف بکرێت ، تەنانەت هەندێک جار کەسانی یاسایش ئەم هەڵانە دەکەن ، ئەم بۆچوونەش تێکەڵ کردنی دوو بابەتی یاساییە ئەوانیش ( توقیف ، حکم )ە ، ڕاستە بەپێی مادەی نۆیەم لە یاسای ڕۆژنامەگەری لە کوردستان بە ژمارە 35 ، رۆژنامەنووس نابێت حوکم بدرێت بە بەند کردن بەڵکو تەنها بە غرامە حکم دەدرێت لە کاتی سەلماندنی تۆمەتەکە دەرهەقی ، بە مانای ئەوەی لە یاسای سەرەوە هاتووە باسی بڕیاری کۆتایی دادگا دەکات نەوەک توقیف کردن کە مانای حکم دان نیە ، چونکە دەکرێت هەرچەندە کەسێک توقیف بکرێت بەڵام دواتر بێتاوان دەربچێت و ئازاد بکرێت، بێگومان یاساناسان باش دەزانن حکم و توقیف دوو بابەتی تەواو جوودان ، لە بەرامبەریشدا وە لە بەر ئەوەی یاسای ڕۆژنامەگەری بابەتی توقیفی باس نەکردووە بە پێی یاسا دەبێت بگەڕێنەوە بۆ یاسایەکی تر بە ناوی یاسای رێکارە دادگەرێکان و لەم یاسایە دادوەر سەرپشک کراوە دەتوانێت ڕۆنامەنووس وەکو هەر تۆمەتباڕێکی تر توقیف بکات یاخود نەخێر ، پووختەی بابەت ئەوەیە بە یاسای ڕۆژنامەگەری ڕۆژنامەنووس ناکرێت حوکمی کۆتایی بدرێت بە سەریدا بە بەند کردن بەڵکو تەنها غرامە دەکرێت بەڵام بە یاسای رێکارە دادگەرێکان دەکرێت توقیف بکرێت هەرچەند من خۆم هەركیز لە گەڵ توقیف كردن نەبووم و نیشم وە بە دڕێژای كاركردنم هیچ رۆژنانوسێكم لە سەر كارەكەی توقیف نەكردووە ، وە بۆ دەربازبوون لەم هەڵە تێگەشتنە پێشنیار دەكەم بە هەموار كردنی یاسای رۆژنامەگەری ئەویش بە زیاد كردنی مادەیەك بۆ یاساكە بەم شێوە : ( نابێت رۆژنامونووس لەسەر كاری رۆژنامەگەری توقیف بكرێت )

 

دووبارە سڵاو ڕێزم هەیە بۆ ڕۆژنامەنووسانی بەڕێز ، ئەوەی سەرەوە تەنها شیکارێکی یاسایی بوو.

 

 

*دادوەری دادگای كەتن لە كەلار

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure