د.محه‌مه‌د عه‌لى28/3/2020 462 جار بینراوە

٢٥٠ ملیۆن دۆلار (٢٥٠٠٠ ھەزار دەفتەر دۆلار!)

 

 

زیاد لە بیست و پێنج ڕۆژە سایتێکی موعتەبەری ئەمریکی (بلومبێرگ) نوسیویەتی: "بەمەبەستی وەبەرھێنانی نەوت لەھەرێمی کوردستان، کۆمپانیای ڕوسنەفت ٢٥٠ ملیۆن دۆلار (٢٥٠٠٠دەفتەر دۆلار !)ی بەخشیوە بە ڕاوێژکارێکی گوماناوی". یەک دەزگای ئیعلامی بینراو (بەیەکەمی بێ ڕکابەریشەوە)، باسی لەم فەزیحە گەورەیە نەکرد.


یەکەم: ئەندام پەرلەمانانی ھەرێم و بەغداد دەتوانن و ئەرکیشیانە بەدواداچون بکەن بۆ ئەم پارەیەو پێموایە دۆزینەوەشی لەم دۆخە خراپە داراییەدا، زۆرێک لەکێشە داراییەکانی ھەرێم چارەسەر دەکات.
دوەم: ھەفتەی پێشوتر لە شەڕی ھەشت بەیاننامەکەی سەرۆکی حکومەت و دژەتیرۆری یەکێتیداو لەیەکێک لە بەیاننامەکانیدا، مەسرور بارزانی داوای بەڵگەی کرد لەسەر ئەو ٢٥٠ ملیۆن دۆلارە، جەنابی سەرۆک: فەرمو ئەوە بەڵگە!


سێیەم: سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنەکان ئەرکیانە داوای ڕونکردنەوە لەسەرۆکی حکومەت بکەن لەسەرئەوبابەتەو ئەگەر پێویستیش بکات بانگھێشتی پەرلەمانی بکەن (بەڵام نایکەن!).
چوارەم: جەنابی وەزیری دارایی: حەقوایە دەستکاری موچە دوایەمین بژاردەبێت کە دەستی بۆ ببردرێ نەوەکو یەکەمین بژاردە! ئایا جەنابتان باستان لەوە کردوە ئەو ھەمو دەزگا ئیعلامیە بێ کەڵکەی یەکێتی و پارتی بۆچی باشن؟ پرسیارتکردوە لەسەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی: بۆچی ھەردو دەزگای مام و خێرخوازی بارزانی کێشەی داراییان نیە؟ داھاتی نەوت لەکوێیە؟ بۆچی لەگەڵ بەغداد ڕێکناکەون و نەوت تەسلیم ناکەن؟ دۆزینەوەی ئەو ٢٥٠٠٠ ھەزار دەفتەر دۆلارە و ملیار دۆلارەکەی لوبنان بەشێکی زۆر لەکێشە داراییەکانت چارەسەر ناکات؟


تێبینى: تکایە مەڵێن (ملیار دۆلارەکەی لوبنان و ٢٥٠ ملیۆن دۆلارى ڕوسنەفت) پەیوەندى بە کابینەى پێشوەوە هەیە. بەڕاستى ئەوە قسەیەکى بێماناو بازدانێکى ڕوونەو ئەو گومانانەش تۆختر دەکاتەوە: هەندێک بەمەبەست بۆ ئارایشتکردنى سەرۆکى ئەم کابینەیە لەسەر حسابى ناشرینکردنى سەرۆکى کابینەى پێشوو، هەندێک دۆسیە دەجوڵێنن و لەهەندێکى تریش قوڕو قەپیان کردووە. خۆ ئەگەر واشبێت: سەرۆکى کابینەى پێشوو ئێستە سەرۆکى هەرێمە، چى ڕێگرە لەوەى لێپرسینەوەى لەگەڵ بکەن؟


https://www.bloomberg.com/.../rosneft-paid-mystery-consultant...

https://www.spglobal.com/.../032520-iraqs-krg-delays-oil-paym...

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure