هێمن حسێن20/3/2020 562 جار بینراوە

سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنی ململانێی سیاسی و رەنگدانەوەی لە حكومڕانیدا

 


دوو ڕووداو و دوو جیاوازی!
ڕووداوی یەکەم/ بومەلەرزەیەک بەگوڕی ۷،۲ پلە بەشێک لەهەرێمی کوردستانی هەژاند،دەربەندیخان و سنوورەکەی بەتوندی گرتەوە و نزیکەی ٥٠ ماڵ بەتەواوی ڕووخان،۲٠ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان بەتەواوی زەرەریان پێگەشت ،کۆی گشتی ۲٠۱٤ ماڵ زەرەرمەند بوون . خێرا ڕێکخراوەکان هاتنە سەرخەت و هاوکارییەکی باشی خەڵک بوون،دواتر کەناڵی ڕووداو ( کاک ڕەنج) ی ناردە شار و بەسوپاسەوە کەمپەینێکی بەناوی ( ڕوداوی دەربەندیخان) ڕاگەیاند و هاوکارییەکی باش لەلایەن کۆمپانیا و سەرمایەدارەکانەوە نێردرا،بۆ بەڕێوەبردنی وەرگرتن و دابەشکردنی هاوکارییەکان بەڕێز ( قایمقامی قەزای دەربەندیخان ) لیژنەیەکی تەکلیف و تەشکیل کرد ،لە ۱۷ کەس پێکهاتبوو بەندە وەک ئەندامێکی لیژنە و وەک کەسێک نزیک لە موعانات و کێشەکانی خەڵک دەنووسم
ڕووداوەکە کارەساتبار بوو،بە کۆی هاوکاری ( ڕێکخراو و کۆمپانیا و سەرمایەدارەکانەوە) توانرا بەڕێژەی ٦٠٪ قەرەبووی خەڵکی زەرەرمەند بکرێتەوە،زەرەرەکانیش لەلایەن لیژنەکانی شارەوانییەوە خەمڵێنران و بار سوکییەک بوو لەسەر شانی خەڵک،وەلێ تائێستاش خەڵک هەیە نەیتوانیوە خانووەکەی درووست بکاتەوە چونکە لەسەر ئەوەی پێشووی قەرزار بوبوو و بەهۆی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە( لەوکاتەدا )نەیتوانیوە قەرزەکانی پێشووی بداتەوە و مەبلەغێک پارە کۆبکاتەوە تا بتوانێت خانووە ڕووخاوەکەی بخاتەوە سەرپێ بۆ ماڵ و منداڵی
زۆرمان هاوارکرد( وەک لیژنە) وە خەڵکیش زۆر داد و بێدادی کرد حکومەت ئامادەنەبوو بە بچووکترین پشک بەشداری ئەو زەرەرەی کارەساتەکە بکات،لەکاتێکدا زۆرینەی کاربەدەستانی حکومەت بە خودی سەرۆکی حکومەتی ئەوکات و جێگرەکەی هاتنە شار و لەنزیکەوە کارەساتەکەیان بینی و داواشیان لێکرا،خودی جێگری سەرۆکی حکومەت کە هەمیشە وەک سەرۆکی حکومەتی ئەم سنوورە بەشداربووە لەحکومەت و ئامادەی تەرخانکردنی هیچ بڕە هاوکارییەکی نەبوو


ڕووداوی دووەم/
لافاوێک لە سنوری پارێزگای دهۆک ڕوویداوە و بەقسەی خۆیان ( ٤٠٠ ماڵ) زەرەرمەند بوون لەگەڵ ٦٠ ئۆتۆمبێل و هەندێک دووکانی هاوڵاتیان،ئەم لافاوانە پێشتریش لەسنوری سلێمانی و گەرمیان هەبووە و زەرەری داوە( بەڵام بەو قەبارەیە نا) کەچی سەرۆکی حکومەتی ئێستا ۲ ملیار و سەرۆکی هەرێم( کە زەمەنی بومەلەرزەکە سەرۆکی حکومەت بوو) ملیارێکی تەرخانکرد بۆ کارەساتی لافاوەکە!

ە گەر بێیت و دابەشی بکەیت بەسەر خەڵکە زیانلێکەوتووەکە هەریەکە و مەبلەغێکی باشی بەردەکەوێت لەو زەرەرەی لێی کەوتووە زیاتر.


من دەپرسم و پرسیاری زۆرینەی خەڵکیشە،ئەم جیاکارییە بۆ و تاکەی بەردەوام دەبێت؟


بۆ لەستافی حکومەتی ئەوسا و ئێستاش کە زۆرینەی خەڵکی سلێمانین نەیانپرسی بۆ جیاکاری دەکەن؟


لێرەوە بەڕوونی دەردەکەوێت پارتی سنوری خۆی دیاریکردووە و تا دێگەڵە بە سنووری حکومەت و حکومڕانی خۆی دەزانێت و ئامادەیە بەجوانترین شێوە خزمەتی سنوری دیاریکراوی خۆی و خەڵکەکەی بکات،بەڵام سنوری دابڕێنراوی ئەمدیو هەرکەس لەخەمی بەرژەوەندی و بەشی خۆیدایە، لە فرە خاوەنیدا بێخاوەن بووە و تا مردن دەبێت باجی دوو ئیدارەیی و فرخاوەنی بدات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure