ڕائدی هاتووچۆ کارزان مه‌جید 17/3/2020 495 جار بینراوە

سنوری دەسەڵاتەکانی ڕێکخستنی کارگێری له بارودۆخه نائاساییەکاندا (الاستثنائیه ) :

 

له ئێستادا کۆمه‌ڵگای مڕۆڤایه‌تی به‌گشتی به دۆخێکی نائاسیدا گوزه‌ر ده‌کات به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه، بێ شک کوردستانیش له‌و چوارچێوه‌یه دایه ،و له‌ئێستادا له دۆخی نائاسایداین و حکومه‌ت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ڕاگه‌یاندووه ، چونکه ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگا دووچاری مه‌ترسی بووه‌ته‌وه، که یه‌کێکه له‌هڕه‌گه‌زه‌کانی نیزامی گشتی، له‌م به‌رئه‌نجامه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ڕێکخستنی کارگێری فراوانتر ده‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه، هه‌روه‌ها ده‌قی ده‌ستوری و یاسایی هه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی ڕێکخستنی کارگێری ده‌داته دامه‌زراوه ئیدارییه‌کان بۆ دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

مه‌به‌ستیش له بارودۆخی نائاسیایی بریتیه له بارودۆخی ناباو یان نائاسایی که هه‌ڕه‌شه له سه‌لامه‌تی گشتی و ئاسایشی گشتی و ته‌ندروستی گشتی و نیزامی وڵات بکات، هه‌روه‌ها قه‌واره‌ی ئوممه‌ت ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بکاته‌وه، که ئه‌مه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا تیورێکی قه‌زاییه که ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسی دایهێنا بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بارودۆخه نائاساییه‌کان .

 

له‌م کاتانه‌شدا که بارردۆخه‌که نائاساییه دادگای کارگێری ڕێگه‌ی داوه به‌ئیداره تا خۆی له هه‌ندێک کۆت و به‌ندی مه‌شروعییه ت دابماڵێت و ده‌سه‌ڵاته‌کانی فراوانتر بکات تا بتوانێت ڕووبه‌ڕووی بارودۆخه نائاساییه‌کان ببێته‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویسته بارودۆخه نائاساییه که دروست بووبێت و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه به ڕێگه ئاساییه‌کان له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه ده ستوریه‌کان مه‌حاڵ بووبێت ، له‌م کاته‌دا ( مه شروعیه‌تی ئاسایی ) په‌کی ده‌که‌وێت و ( مه‌شروعه‌تی قه‌یرانه‌کان ) جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه ، لێ ده‌سه‌ڵاتی کارگێری خۆی داناماڵێت له هه‌موو کۆتوو به‌ندێک به‌ڵکو پابه‌ند ده‌بێت به کۆمه‌ڵه کۆت و به‌ندێک له سنوری یاسادا له ژێر سێبه‌ری ئه‌و بارودۆخه نائاساییه دا.

 

له کوردسانیش له دوای ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و سه رپێچی کردنی شۆفێران له بڕیاره که پرسیار ده‌کرا که له ژێر چ یاسایه‌کدا ده‌زگا ئه‌منیه‌کان به‌تایبه‌تی ده‌زگاکانی هاتوچۆ لێپیچینه وه ده‌که‌ن له سه‌رپێچی کاران، هه‌ر وه‌ک چۆن له سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێکردووه که ده‌قی ده‌ستوری و یاسایی هه‌یه که ده‌سه‌ات ده‌داته ئیداره له‌م دۆخه‌دا، له ئێستاشدا وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌یانی ژماره ( ١٩ ) ی ده‌رکردووه که به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێیان دراوه له یاسای هاتوچۆی ژماره ( ٨٦ ) ی ساڵی ٢٠٠٤ و یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره ( ٦ ) ی ساڵی ٢٠٠٨ بڕیار دراوه به:

 

١- پێبژاردنی بڕی ( ١٠٠٠٠٠ ) دینار بۆ ئه‌و شۆفێرانه‌ى که به ئۆتۆمبێله کانیان پێشێلی هاتوچۆ ده‌که‌ن بۆ جاری یه‌که‌م.

 

٢- ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئۆتۆمبێلی ئه‌و شۆفێرانه‌ی که به ئۆتۆمبێله‌کانیان پێشێلی هاتوچۆ ده‌که‌ن بۆ ماوه‌ی ( ٥ ) ڕۆژ و پێبژاردنیان به بڕی ( ٣٠٠٠٠٠ ) دینار بۆ جاری دووه‌م.

 

له كۆتیشدا تکا ئەکەم  لە ماڵه‌کانتان بمێننەوە ، چونکە ڤایرۆسه‌ک خۆی نایه‌ت بۆ ماڵەوە ئەگەر خۆمان نه‌چینە دەرەوە و بهێنینەوە بۆ که‌س کارمان . .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure