هەرێم عەبدوڵا2/3/2020 453 جار بینراوە

ژیان لە ئامێزی کۆرۆنا دا

ململانێی مرۆڤ لە ژیان دا بۆ زیاتر مانەوەیە ، بۆ ئەوەیە هەر مرۆڤێک بایی خۆی تەمەن بکات و بە خۆشییەوە بژێت، هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەن کە بەری رەنجی مرۆڤ و مرۆڤایەتی وا بە ئاسانی بە هەدەر نەچێت.

ئیدیۆمێکی کوردی هەیە ، دەڵێت: هەموو کەس مردنێک قەرزارە.


کێشە بە تەنیا مردن نییە، هێندەی ئەوەی نەخۆشی و ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ئازارەوە دەتکوژێ، دواتر جیاوازی ناکات لە نێوان گەورە و بچوک و پیر و جوان.


ئاخر هەتا توانا هەبێت ستەمە بهێڵین یەک کەس لە ژیانا ماڵئاوایی بکات، لە ناویشیاندا گەنج و مناڵان.


سەردەمانی زوو چونکە چارەسەری پەتا نەبوو ، خەڵکانێکی زۆری دەکوشت، روداوەکان دەبوون بە باسی کتێب و رۆمانەکان لە نمونەی "تاعون" ی ئەلبێر کامۆ و "قەڵای سپی" ئۆرهان پامۆک و پاشان "خۆشەویستی لە زەمەنی کۆلێرادا" جا لە ڕۆمانی (خۆشەویستی لە زەمەنی کۆلێرادا) ی ماکیز، لە تاو تاعون و کۆلێرا دوو کارەکتەرە عاشقەکە بۆ ئەوەی بمێننەوە توشی ئەو درم و پەتایە نەیەن دەرۆن لە دورگەیەکی دور پێکەوە دەژین، پێک دەگەن و عەشقەکەیان لە مردن دەپارێزن.


ژیانیش لە سەردەمی کۆرۆنادا، جۆرێکی ترە و چارەسەری پزیشکی پێشکەوتووە، تا دواین قۆناغ دەستبەرداری مرۆڤ نابێت و لەمردن دەیپارێزێت، ژیان لە سەردەمی کۆرۆنادا پێویستی بە خۆپاراستن هەیە، بەڵام پێویستی بە دابڕان نییە لە ژیان.


پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات، ناکرێت لەسەر هیچ شتێک کە جارێ پێمان نەگەیشتوە بترسین، هەموو نەخۆشییە درمەکان پێویستە لە بەرامبەریان بەرگری لەشمان بەهێز بێت، بەڵام ترس و بیرکردنەوەی سلبی بەرگری لەش بێهێز دەکات.


هەموو ئەو ڕێنماییە تەندروستییانەی لیژنە تایبەتمەندەکان و کەسانی پسپۆڕ بڵاوی دەکەنەوە بەسن بۆ خۆپاراستنمان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure