هه‌ردى حه‌مه‌ ڕه‌شيد16/1/2020 439 جار بینراوە

چیتر لەسەر پڕۆژەی بەناو "چاکسازیی"؟!

 

بەڵێ "هەموو فراکسیۆنەکان" خۆڵیان کردە چاوی خەڵك و تەنانەت لایەنگر و دەروێشەکانیشیان، چونکە;

۱ـ هەموو تەرکیزێكیان خستە سەر "خانەنشینبوونی ئایندەیان" بەمە خۆیان لە گێلیدا بەوەرگرتنی مانگانەی هەشت ملیۆن و دوو سەد هەزار(وەك ئەڵێن ڕەنگە بەم یاسایە چەند سەد هەزارێکیتر بچێتەسەر!)

۲ـ نەیانتوانی یەك فلس زیاد بکەن بۆ هیچ یەکێك لە هەژاران و بەشخوراوان و موعەزەز موکەڕڕەم و بەبێ سڵەمینەوە بە (پلە نزم)ـیش ناوزەدیان کردن!

۳ـ ئەوەی کە پارتیی و یەکێتیی و دووکانە سیاسییەکانی کردووە بەم ژمارەیە خانەنشینی نایاسایی بوو کە هەزاران کادیری بندیواریان لە (ڕێکخراوەکاندا) پۆلێن کرابوون، بەگوێرەی زانیارییەکان بەژمارە یەکێتی یانزە هەزار و پارتی حەڤدە هەزار و بەسەخاوەتیشەوە بۆ دووکانە سیاسییەکانیان کردبوو، هێشتا وەك خۆی ماوە و گەوجێنەرانی "چاکسازیی" نەیانتوانی دەستی بۆ ببەن!!

٤ـ ئەوەی لای من زۆر گرنگە و ئەو سێ خاڵەی سەرەوە و دەیان خاڵیتری بە قوربان بێت; ئایا یەکێتیی و گۆڕان و حیزبە دەمهەراشەکانیتر توانییان هیچ دڵنیاییەك بدەن بە خەڵکی کوردستان کە پەرلەمان موڵکی پارتی نیە و دەزگایەکی "نیشتیمانیی"ـیە؟!

بێگومان نەخێر، جگە لەوەی کە پارتیی کۆمەڵێك موراهیقی لە #ڕووداو ەوە بردووە بۆ هەڕەشە و چاوسوورکردنەوە(کە لە خولەکانیتردا ئەم ئەرکەی بە کۆمەڵێك فەرماندەی سەربازیی سپاردبوو!) هاوکات چۆنی بوێت لەسەر ئاستی هەڵوێستی سیاسییش ئەو دەزگایە بەکار ئەهێنێت، وەڵامدانەوەی #حەسەن_نەسروڵڵا ی لوبنانی لەلایەن پەرلەمانەوە لەسەر ڕەخنەگرتن لە #مەسعود_بارزانیی چ پاساوێکی هەیە، جگە لە هەژموونی پارتی بەسەر پەرلەماندا؟!

بارزانیی سەرۆکی حیزبێکی دیاریکراوە، بۆچی لەلایەن دەزگاکانی خۆی و حیزبەکەیەوە #بارەگای_بارزانیی و م.س پارتییەوە ئیکتیفا ناکەن بەوەڵامدانەوە، حکومەت و پەرلەمان بۆچی هەمیشە ڕەهینەی پارتی بن؟!

کام فراکسیۆنتان و کامە پەرلەمانتارتان وشەیەکتان لەسەر ئەم لادان و داڕزانە وت؟!

۵ـ هەواڵی مردنی پێشمەرگەیەکی یەکێتیی لە ژێرئەشکەنجەی پاراستن و ئاسایشی پارتیی لە هەولێر بڵاوکرایەوە، لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانەکەتان و حیزبەکانی بەشداربوو لە پاشکۆیەتیی پارتیی"بەتایبەتیی یەکێتیی دوای کۆنگرەی دروشمی گەڕانەوەی شکۆ بۆ حیزبەکەتان" چی ووت؟!!

٦ـ بەم حاڵەی پەرلەمان و هەولێری پایتەختەوە، ئەتوانن بڵێن پارتیی ئێستا و سەردەمی دەرکردنی سەرۆکی پەرلەمانی پێشوو و ناردنەوەی وەزیرەکانی گۆڕان بۆ ماڵەوە چ جیاوازییەکی هەیە؟!

جگە لەوەی تێیگەیاندن چۆن بە دەنگی بەرز "ئامیین" بڵێن بە دۆعا و خواستەکانی؟!

خەمێکی زۆر گەورەیە هەرێمێك ڕەهینەی بنەماڵەیەك بێت، دڵنیام دیزاینەرانی ڕێککەوتنی پێشوەختە بە کۆمەڵێك خاڵی لاوەکیی و ڕۆڵی پاشکۆیانە خۆڵ ئەکەنە چاوی خەڵك و وەك هەمیشە ڕەشوڕووتی بێ دەسکەوت و خەون بچووك بارەکەڵڵایان بۆ ئەکێشن؟!

#نەخێر_بۆ_پڕۆسەی_بەناو_چاکسازیی_و_فریودانی_خەڵك_لەلایەن_دەسەڵات_و_ئۆپۆزسیۆنی_ساختەوە

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure