محه‌مه‌دحسێن عه‌لى4/12/2019 667 جار بینراوە

کەوانەکە شکاوە، تیر چۆن بهاوێژرێت؟ بەڕێز/ سکرتێری جڤاتی نیشتمانیی

 

ئەم جۆرە لە ڕەشبینی و لە داننان بە شکستدا لە دەمی کەسایەتیەکی دیاری بزوتنەوەی گۆڕانەوە، هەم مەهزەلە و هەم تراژیدیا، بەڕێزیان دەڵێن:

((لەکاتی دەرکردنی بەیاننامە حەوت خاڵییەکەدا، من لێرە نەبووم، کە گەڕامەوە و سەرم لە کاک نەوشیروان دا، بەحەماسەتێکی گەورەوە باسی لەو بەیانە و هەنگاوەکانی دوای ئەوە کرد. ئەو پێی وابوو وەرچەرخانێک لەناوچەکە بەڕێوەیەو دەرفەتێکیشە بۆ گۆڕانکاری ریشەیی لە هەرێمیشدا دواتر ١٧ی شوبات رووی دا. پاش چەند رۆژێک سەرم لێدایەوە بینیم زۆر بێزارو بێتاقەتەو ئەو حەماسەی جارانی پێوە دیار نییە، من ئەمەم لا سەیر بوو چونکە وام هەست ئەکرد کە ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانە، رەنگدانەوەی بەیانەکەی گۆڕان‌ و ئەو حەملە گەورەیەیە کە گۆڕان و راگەیاندنەکەی دەستیان پێ کردووە. هۆکاری ئەوەم لێ پرسی، وتی تازە هیچ نابێت و ئەم دەرفەتەشمان لەدەست دەرچوو بۆ گۆڕانکاری گەورە، وتم چۆن؟ وتی تازە مادام خۆپیشاندانەکان سەرەتا لە هەولێر دەستی پێ نەکرد و لێرە لە سلێمانی دەستیان پێکرد، کەواتە زۆر ئەستەمە بگوازرێتەوە بۆ ئەو دەڤەرە، هەر لێرە قەتیس ئەمێنێتەوە و هیچ ئاکامێکی گەورەی نابێت، چونکە لێرەوە ناتوانین سیستەمی حوکمڕانی لە کوردستاندا بگۆڕین))

 

بەڕێزت لە هەڵدایت! چونكە خۆپیشاندانەکان گۆڕان دروستی نەکرد، لە یەکەم ئێوارەی خۆپیشاندانەکانەوە لە زمانی کاک نەوشیروانەوە کەناڵە چەواشەکارەکەتان(یادی بەخێر)لە بەیانێکتاندا خۆپیشاندەرانی بە گێرەشێوێن و سێبەندی هەرچی و پەرچی دانا!


بە قسەی بەڕێزت بێت کاک نەوشیروان سیاسیەکی دوور بین و بە ئاگا نەبووە، چونکە هەرگیز سیاسییەکی تەکوین شیر ئاسا بە تینێک هەڵناچێت و حەماس نایگرێت و بە تینێکیش دانامرکێتەوەو نائومێد نابێت!


وەک دەڵێیت: کاک نەوشیروان زانیوێتی هیچ سەوز نابێت ئەی کە زانی هیچ سەوز نابێت بۆ سواری شەپولەکەبوو؟ بۆ ئەو هەموو خەڵکەی دابە کوشت؟ بۆ ئەو هەموو خەڵکەی دابە شەقدا؟ بۆ سێ مانگ لە کەناڵەکەیەوە دنەی ئەم خەڵکەیدا؟


ئەو خەڵکانەی کەس وکاریان کوژراو زەرەرمەندبوون دەبێت بچنە بەردەم دادگا و شکات لەو بزوتنەوەیە بکەن که سێ مانگی ڕەبەق بە دروشم و هاش و هوش دنەدان دەدان کەسیان دابەکوشت و هەزارانیان دابەشەقدا!


لە بەشێکیتری دانپێنانەکانیدا بەڕێز سکرتێری چڤات، ئەوە بەدی دەکرێت نەفی هەموو جوڵانەوەیەکی سیاسی دەکات لە زۆنی سەوزدا، بە زەرەری ئەم زۆنەی دەزانیت و بە قازانجی زۆنی زەردی دەبینی،


جا کەوابوو دە ساڵە بۆ ئومێدی ساختە بۆ خەڵک دروست دەکەن؟ دەزانن لاوازبوونی یەکێتی لەم زۆنەدا بەقازانجی پارتییە، بۆ چالاکی و کارەکانتان نەبردە ئەو زۆنەکە؟


دەڵێت: سیاسیەتکردن هەرچۆنێک بێت لێرە دەبێتە بنەماڵەی، جاکەوایە حزبەکەی تۆیش بووە بە حزبی بنەماڵەو ئەوەی حوکومی فعلی دەکات کوڕانی کاک نەوشیروانن،

 

دە ساڵی ڕەبەقە ئەم حزبە درووست بوو جگەلە دروشم و دنەدانی خەڵکی هیچی سەوز نەکردووە، ئەوەتا ئێستا سکرتێری جڤاتەکەیان دان بەوەدا دەنێت، حزبەکەیان سەهۆڵکەو سالمی تێنەپەڕاند،
ئەوەندە کاریان لە سەر لاوازکردنی یەکێتی کرد پارتی لە 25 کورسیەوە بووە خاوەنی 45کورسی، خۆی دانی پێدا دەنێ تەرازووی هێز لاسەنگ بووە، گ
جا ئەم لاسەنگبوونەی تەرازووی هێزە کێ هۆکاری سەرەكی بوو جگە لە بزووتنەوە قێزەونەكەی گۆڕان؟

 

بشکۆ نەجمەدین لە ئەزموون و یادا دەڵێت: کاتێک چوومە شاخ دڵگەرم بە حەماس بووم قسەم بۆ خەڵکی لادێیەک دەکرد، هەموو قسەکانی خۆمم لا واقعی بوو، بەڵام خەڵکەکە لە ژێرەوە ورتە ورتێکیان دەکرد، ئەو ورتە ورتەی ئەوان زۆر لە قسەکانی من ڕاستترو واقعیتر بوو.

 

بەڕێز سکرتێر! خەڵکی ئێمە هۆشیاری ئەوەی تێدایە دوو جار مارێک لە کونێکدا نەیگەزێت، ئەوەی بینیت چ سزایەکی ئێوەیدا زیاتر لە نیوەی هێزەکەتان لە چوار ساڵدا لە دەستدا،
ئازیزم! ئەو تیرەی باسی دەکەیت بنرێتە هەولێرەوە کەوانەکەیتان لە گردی زەرگەتە شکاند،


کۆڵت فرە ڕەنگینە وا دەست کردووە بە واعیزدانی خەڵکی؟


بەڕێز سکرتێر. ئێمە دەزانین بە ناڕاستەخۆ لە کوڕەکانی کاک نەوشیروانت داوە، بۆ ئەوەی کاتێک لە گۆڕان دەرکرایت بڵێت: ها من کاتێک ڕەخنەم کردوون و ئەوەم وتووە کە لە گۆڕاندا بووم، حەرەکەکانت نوێ نین کۆمەنیستەکەی دوێنێ.

 

هۆشیاری خەڵك بە گشتی گەیشتووە ئاستێك نەك تەنیا ئێوە بەڵكو هەڵبژاردنەكان و سندووقەكانی دەنگدانیشی تێپەڕاند، ئێوە تازە تێپەڕێنران، ئێوە تەنانەت ئەو قەلەش نین ببنە بەدیلی یەكێتی و پارتی؛ ئێوە بارگرانی بوون بۆ ئەم كۆمەڵگە ماندووە، ئەم كۆمەڵگەیە ئێوەی تووڕ داوەتە دەرەوە، ناشیرینن زیاد لەوەی تەسەووری دەكەن!

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure