داهۆ سالم4/12/2019 708 جار بینراوە

گەڕێکیتر لە خۆپیشاندان و گەمەی خوێندکارە دڵسۆزەکەی خومەینیزم

 

خۆپیشاندان لە ووڵاتانی جیھانی سێ و کۆمەڵگاکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست جیاوازە لە وڵاتانی تری ئازاد و خاوەن ئەزموونی دێمۆکراسی. لەوێ ئەشێ خۆپیشاندان ڕووبدات دژی بڕیارێک، کابینەیەکی حکومەت، فیگەرێکی سیاسی، یان ھەر بوارێکی دیاریکراو. بەڵام لێرە خەڵک بڕیارێک یان ڕووداوێک ئەکاتە بیانوو بۆ کڵپە سەندن لەدژی کۆی سیستمەکە. ئەوەی ئەوڕۆ لە ئێران ئەگوزەرێ کاردانەوەیەک نیە تەنھا لە ئەنجامی بەرزکردنەوەی نرخی بەنزینەوە چێ بووبێ، بەڵکو تەقینەوەی ڕقی پەنگخواردووی جەماوەرە لە کۆی سیستمەکە و کێشە کەڵەکەبووەکانی ئەو کۆمەڵگایە، و دەسەڵاتیش زۆرباش ئەو ڕاستییە دەزانێت. چینی فەرمانڕەوا بەئاگان لەوەی خۆپیشاندانەکان بە ھەر ئاقارێکد بڕوا و دەستی ھەرکەس و لایەنێکی تێدابێت و بڕژێتە خانەی بەرژەوەندییەکانی ھەر ھێز و ڕەوتێکی ناوچەیی و جیھانییەوە، لەو ڕاستییە کەمناکاتەوە کەوا خەڵک ناڕازییە لە کۆی ستایڵ و ئایدۆلۆژیا و دونیابینی ڕژێم. ھەربۆیە لەکاتێکی وەھادا و لە ژێر ئەو فشارە قورسەی جەماوەردا ملنادات بۆ پاشگەزبوونەوە لە بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی سوتەمەنی، چونکە ئەوان لەھەمووان باشتر دەزانن جەماوەری ناڕازی چی دەوێت و ھەرجۆرە سازشکردنێک بۆ شەقام ھێندەیتر ڕەوشەکە ئاڵۆزدەکات و گیانی ڕووبەڕووبونەوە لەناخی شەقامدا بەھێزتردەکات و نزیکتریان دەکاتەوە لە لە ئامانجە سەرەکییەکە کە گۆڕینی سیستمی فەرمانڕەواییە لە ئێراندا.

 

بۆیە لە بری بەدەنگەوە چوونی شەقام، بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە و ھێوورکردنەوەی، ئۆپشنی ھێز تاقیدەکاتەوە. ھاوکات لەگەڵ ئەم ھەوڵەدا تەکنیکی جڵەوکردنی بەرەی ناڕازی لە ڕێگەی کاراکتەرە متمانەپێکراوەکانی خۆی کە تا ئەندازەیەک بەلای بەشێک لە جەماوەرەوە قەبوڵکراون گەمەیەکی تری ڕژێمە. ھەر بۆیە ھاتنەناوەوەی کەسێکی وەک ئەحمەدی نەژاد بەماسکێکی نزیک لە خۆپیشاندەران و بە زمانێکی توندی دژبە دەسەڵات تەکتیکی ڕامکردنی بەرەی ناڕازییە لەڕێگەی یەکێک لە پاسدارە ھەرە کۆنسێرڤەتیڤەکانی کۆماری ئێسلامییەوە کە لەبنەڕەتدا یەکێکە لە خوێندکارە ھەرە دڵسۆز و داکۆکیکارە ھەرە سەرسەختەکانی خومەنیزم و دەسکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران، بەڵام لەم کاتەدا تەنھا ڕۆڵەکەی دەگۆڕێت بۆ چەواشەکردنی جەماوەر و ڕاکێشانی ھەست و سۆزیان و قەبوڵکردنی وەک نەمایندەی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن.


ھەرچەندە لە ئێستادا بەلانی کەمەوە توانراوە لە جیھانی دەرەوە ئەو جۆرە یارییە و ئاشکراکردنی بۆ ئاپۆرەی ناڕازی لەناوەوەی ئێران ئاشکرابکرێت بۆیە ئەگەر توڕەیی خەڵکیش لەم گەڕەی شەپۆلی ڕاپەڕینی خەڵکی ئێراندا کپ بکرێتەوە، پلانەکەی "نەژاد" بۆ سەرکردایەتیکردن و جڵەوکردنی شەقام ناتوانێت سەرکەوتووبێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure