سنور ميديا
789 جار بینراوە 17/3/2021 02:10 PM

توركیا به‌فه‌رمی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئۆجه‌لان هاته‌ده‌نگ



سنور ميديا 

نوسینگەی داواکاری گشتیی بورسە وه‌ڵامی ده‌نگۆكانی په‌یوه‌ست به‌ ته‌ندروستی ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ده‌داته‌وه‌ و نوێترین زانیاریی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

 

نوسینگەی داواکاری گشتیی بورسە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت " لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ناڕاست و بێ بنەما لەبارەی مردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە لە گرتووخانەی جۆری ئێفی داخراوی ئیمراڵی زیندانیکراوە بڵاوکراوەتەوە، به‌فه‌رمی ڕایده‌گه‌یه‌نین ئۆجه‌لان لە ژیاندایە و دۆخی تەندروستیی باشە".

 

داوكاری گشتی بورسه‌ ده‌شڵێت "ئێمه‌ بە رێزەوە ئه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ ڕایگشتی گوێ بەو جۆرە دەنگۆیانە نەدەن".



له‌ساڵی 1999وە ئۆجه‌لان لە گرتووخانەی ئیمراڵی بەندکراوە، نزیكه‌ی دوو ساڵ پێش ئێستا بۆ كۆتاجار پارێزەرەکانی سەردانیان کرد.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure