سنور ميديا
172 جار بینراوە 17/3/2021 01:44 PM

قورغكردنى گرێبه‌ستى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى حه‌سيره‌ به‌رده‌وامه‌



سنور ميديا _ تايبه‌ت

ماوه‌ى زياتر له‌ 40 ڕۆژه‌ كۆمپانياىه‌ك گرێبه‌رستى گوستنه‌وه‌ى نه‌وتى حه‌سيره‌ى بۆ ده‌رچووه‌ ، به‌ڵام تائێستا ده‌ست به‌كار نه‌بووه‌ و هه‌مان كۆمپانيايى پێشوو "بلاك پووڵ " به‌رده‌وامه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ى نه‌وته‌كه‌ .

 

به‌پێى زانياريه‌كانى سنور ميديا ، له‌ ئێستا هه‌وڵێك هه‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانيايى بلاك پووڵ گرێبسته‌كه‌ى بۆ شه‌ش مانگى تر درێژ بكرێته‌وه‌ .

 

سنور ميديا ئه‌وه‌شى زانيوه‌، بڕياره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ به‌شدارى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گازپرۆم له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و خاوه‌نى كۆمپانيايى ناوبراو كۆبوونه‌وه‌يه‌ك به‌ڕێوه‌ بچێت له‌ ئوتێلى تايتانيك به‌هه‌وڵى چه‌ند به‌رپرسێكى باڵايى يه‌كێتى بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌و گرێبه‌سته‌ به‌ هه‌مان پاره‌ى پێشوو كه‌ زياتر له‌ 25 دۆلار ئه‌مريكى يه‌ .

 

شايه‌نى باسه‌ له‌ 3ى 2" شوبات" ى 2021 ته‌ندره‌ى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى حه‌سيره‌ بۆ كۆمپانياى " جهانگير " ده‌رچوو ، به‌ڵام به‌هۆى نزمى نرخى گواستنه‌وه‌كه‌ و ئه‌و فشارانه‌ى له‌سه‌رى ده‌كرا گرێبه‌ستى له‌گڵدا واژوو نه‌كرا .

 

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدايه‌ به‌پێى ياسايى ته‌نده‌رينى گازپرۆم ده‌بوو كۆمپانيا ڕووسيه‌كه‌ى كۆمپانياكانى دووه‌م و سێ يه‌م و چواره‌مى هه‌ڵبژاردايه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنى كاره‌كه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌يان نه‌كرد و له‌ئێستا هه‌وڵى درێژكردنه‌وه‌ى گرێبسته‌كه‌ بۆ كۆمپانياى بلاپوڵ يه‌كلاى ده‌كرێته‌وه‌ . 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure