ڕێواز فايه‌ق
581 جار بینراوە 16/3/2021 07:29 PM

گۆڕان هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر سەرۆکی پەرلەمان



سنور ميديا 

گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، کە بەهۆی ئەوەی سەرۆکی پەرلەمان لایەنداری کردووە و شیرین ئەمینی نەکردووەتە ژوورەوە بۆ هۆڵی پەرلەمان دانیشتنەکەیان جێهێشتووە.

 

پاش ئەوەی ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا تایبەت بە هەڵەبجە شیرین ئەمینی پەرلەمانتاری گۆڕان باسی لەوەکرد، کە "ئەو فڕۆکەوانەی کیمیابارانی ھەڵەبجەی کردووە لەلایەن جەلال تاڵەبانییەوە ئازادکراوە"، گرژی دروستبوو و لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیەوە وەڵام درایەوەو بەھۆیەوە گرژی درووست بوو، دواتر بۆ ماوەی نیو کاتژمێر کۆبوونەوەکە راگیرا.

 

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لە ساڵرۆژی کیمیابارانکردنی شارەکەدا، لەسەر رەوشی ھەڵەبجە کۆبووەوە.

 

شیرین ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی كوردستانە لە فراكسیۆنی گۆڕان، کە دوای رووداوەکەش لە لاپەڕەی فەرمی فەیسبوكی خۆی وێنەیەكی تارق رەمەزان فڕۆكەوانی یەكێك لەو فڕۆكانەی هەڵەبجەی كیمیابارنكرد داناوە و لەسەری نووسیوە، دوای ئەوەی ئەم وێنەیەی فڕۆکەوانە دەربازبووەکەی کیمابارانی هەڵەبجەم بەرز کردەوە لە ناو هۆڵی پەرلەمان ئێستا ناهێڵن داخلی هۆڵی پەرلەمان بم لە لایەن پۆلیسەکانەوە.

 

ئەمڕۆ، 33 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە بە چەکی کیمیایی، کە بەھۆیەوە نزیکەی پێنج ھەزار ھاوڵاتی شەھیدبوون و بە ھەزاران ھاوڵاتی دیکەش برینداربوون، بە شێوەیەک تا ئێستاش کاریگەرییەکانی ئەو چەکە بەسەر دانیشتووانەکەیەوە ماوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure