بز
390 جار بینراوە 16/3/2021 05:35 PM

ئایا گۆڕان بەشدارە لەشەهیدکردنی عەبدوڵا قەسری؟



سنور ميديا

محەمەد حەکیم ئەندامى ئەنجومەنى سیاسى کۆمەڵى دادگەرى رایگەیاند:ئەگەر ھەر کەسێکی گۆران باسی شەهیدكردنی مامۆستا عەبدوڵا دەکات و تانەی بێدەنگیمان لێدەدات، ئەوا دەبێ بزانێ گەر وابێ گۆرانیش بەشدارە لە کوشتنی مامۆستادا، چونکە لە ٢٠٠٣ کاک نەوشیروان جێگری مام جلال و کاک عومەر بەرپرسی کارگێری مەكتب سیاسی یەکێتی و کاک مستەفای سەید قادر بەرپرسی فەرماندەیی بوو، کاک داناو کاک سەرکەوتیش ئاسایشی گشتیی و سلێمانی بوون!

 

محەمەد حەکیم دەشڵێت"ئێمەو گۆران لە بەرەی خەڵک بووین و پێکەوە لە پرسی سەرۆکایەتی ھاوڕا بووین و پشتێوانی یەک بوین تا ئەو کاتەی خەمەکان خەمی خەڵک بوون، یٔیتر گەر شایەتی بدرێت، یٔەوا بۆ ئێمەی کۆمەڵ رەوایە کە تا دوا ھەنگاو ماینەوە، یا دروسستر وایە بوترێت ئێمە بە تەنھا جێھێڵراین! یٔەو قسەیە یٔەسڵ و یٔەساسی نییە کە مامۆستا عەلی وتبێتی ئێمە لە پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، گۆڕانمان جێھێشت..

 

من شاھیدی ھەموو کۆبوونەوەکانم، وە زۆر لە گۆڕانە کۆنەکان شاھیدی ھەڵوێستی ئێمەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure