سنور ميديا
272 جار بینراوە 16/3/2021 05:08 PM

دوو پەڕلەمانتاری كورد چی بە كازمی دەڵێن؟



سنور ميديا 

دوو پەڕلەمانتاری كورد لە فراكسینەكانی یەكێتی و یەكگرتوو لە پەڕلەمانی عیراق لەگەڵ سەرۆك وەزیران كۆدەبنەوە و كێشە و گرفتەكانی پارێزگای هەڵەبجەی پێ‌ دەگەیەنن.

 

ئەمڕۆ 16-3، ماوەی 33 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر كارەساتی كیمیاباران كردنی شاری هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی بەعسی عیراقەوە و ئەو پەڕلەمانتارە كوردانەش جیا لە یادكردنەوە تەقلیدییەكانی ساڵانی ڕابردوو دەچنە لای بەرپرسی یەكەم و بڕیاردبەدەستی عیراق بۆ دابین كردن و دەركردنی چەند بڕیارێكی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە.

 

د. بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فراكسینی یەكێتی لە بەغدا ڕایگەیاند، لەیادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە، لەگەڵ د. موسەننا بەنوێنەرایەتی فراكسیۆنە كوردیەكان، ئەمڕۆ سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی پێشوازی لێكردین و داواكارییەكانی پارێزگای هەڵەبجەمان گەیاندە حكومەت، كەبەڵێنی بەدواداچوون و جێبەجێكردنیدا.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، بە كازمیم وت؛ مەسئولیەتی مێژوویت لەسەرشانە بەرامبەر بەهەڵەبجە، ئەمڕۆ کە ئەم یادە دەکەینەوە، باساڵی داهاتوو کە یادی ئەم کارەساتە دەکەینەوە هەندێک بڕیارت دەرکردبێ بۆ خزمەتی قوربانیانی هەڵەبجە".

 

دەشڵێت: "مستەفا کازمی وتویەتی، لەهەڵەبجەوە پەندی لێبوردەیی وەردەگرین".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure