هه‌رێم و به‌غدا
173 جار بینراوە 16/3/2021 05:00 PM

په‌رله‌مانتارێكی شیعه‌: كورد له‌پرسی بودجه‌دا ده‌یه‌وێت خۆی بسه‌پێنێت



سنور ميديا 

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن.

 

حامد موسه‌وی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی به‌در له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "هێزه‌ كوردییه‌كان ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی خۆیان له‌پرسی بودجه‌ی گشتی عێراق بسه‌پێنن و داواكارییه‌كانیان جێگیربكه‌ن".

 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ شیعه‌یه‌ ده‌شڵێت، "تا ئه‌م ساته‌ ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ پرسی پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ ڕوینه‌داوه‌، ته‌نانه‌ت شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانیش ڕێككه‌وتنی سیاسی نه‌كردووه‌".

 

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ درێژه‌دان به‌دانوستانه‌كان سه‌ردانی شاری به‌غدا بكاته‌وه‌، په‌رله‌مانتارانی عێراقیش سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق تێپه‌ڕێنن.

 

موسه‌وی ڕه‌خنه‌ له‌ لێدوانی هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بودجه‌وه‌ ده‌گرێت و به‌ "بێهیواكه‌ر و ناده‌ستووریی" ناویده‌بات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure