دۆلارى ئه‌مريكى
536 جار بینراوە 15/3/2021 08:20 PM

لیژنەی دارایی: زانيارى له‌باره‌ى گۆڕانكارى له‌ نرخی دۆلار ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، ئاستەنگێك ئاشكرا دەكات كە ڕێگرە لەبەردەم گۆڕینی نرخی خەرجی دۆلار.


ماجیدە تەمیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"بەرزكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلار، بردنەدەرەوەی دراوەكەی ڕاگرت و ئاستی فرۆشتنی كەمكردەوە، ئەمەش وایكرد یەدەگی دراوەكە زیاتر ببێت و هەلی باشتر لە بەردەم وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و كۆمپانیا نيشتمانییەكان بڕەخسێنێت و هەلی كاردنی زیاترییان بۆ فەراهەم ببێت".

 

بە وتەی تەمیمی"ئەو زیانەی بە هاووڵاتیان گەیشت بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار كاتییە و لە مەودایەكی دووردا كۆتایيان دێت، هەڵەی دەركردنی بڕیاری بەرزكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلاریش خۆی لەوەدا دەبینێتەوە كە زەمینەسازی بۆ نەكرا و ژیان و گوزەرانی چینێكی بەرفراوان ڕەچاونەكرا لەڕێی دابینكردنی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی".

 

بە وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی"لە لایەنە باشەكانی بڕیارەكە كە دەكرێت قسەی لەسەر بكرێت، ئەوەیە كە ترلیۆنێك و 300 ملیار دینار بۆ چاودێری كۆمەڵایەتی لە بودجەدا تەرخانكراوە بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو، ئەمەش وادەكات بازنەی چاودێری كۆمەڵایەتی فراوانتر ببێت".

 

سەبارەت بە ئەگەرەكانی گۆڕینی نرخی خەرجی دۆلاریش، تەمیمی ڕایگەیاند"هەر گۆڕانكارییەك لە نرخی خەرجی دۆلاردا بكرێت، دەبێتە مایەی هەڵوەشاندنەوەی بودجەی گشتی ساڵی 2021، چونكە هەموو حیساباتەكان گۆڕانكارییان بەسەردا دێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure