سنور ميديا
664 جار بینراوە 12/3/2021 02:01 PM

توركیا به‌فه‌رمى هه‌ڕه‌شه‌ى توند له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات



سنور ميديا 

وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵه‌ی چاپكردنی پوله‌كه‌ ڕاست نه‌كرێته‌وه‌ سزای قورسی ده‌بێت.

 

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی "یه‌نی شه‌فه‌ق"ی توركی ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، "پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵه‌كه‌ ڕاستبكاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر وانه‌كات ئه‌وا قورسترین سزا وه‌رده‌گرێت".

 

ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، "بێ ڕێزییه‌كی گه‌وره‌ كراوه‌ و قبوڵناكرێت، ده‌ستبه‌جێ كونسوڵخانه‌كه‌مان سكاڵای له‌و كاره‌ كردووه‌".

 

كاڵن هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیكردووه‌، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئه‌وه‌ی كراوه‌ ڕاستبكرێته‌وه‌ ئه‌گه‌رنا "قورسترین ئه‌نجامی ده‌بێت".

 

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌ له‌ تویته‌ری خۆی نوسی "كه‌س ناتوانێت له‌دروستكردنی ئه‌و پوله‌ی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس دروستكراوه‌ په‌نجه‌ی تۆمه‌تمان بۆ درێژبكات، چونكه‌ له‌ڕاستیدا ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ له‌ژێر پێماندایه‌".

 

عومه‌ر چه‌لیك، وته‌بێژی ئه‌كه‌په‌ له‌باره‌ی ئه‌و پوله‌ی نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌ڵێت "حكومه‌ت هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ ته‌نیا خه‌یاڵێكه‌، به‌ڵام مه‌ترسییه‌ بۆسه‌ر كۆماری توركیا".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure