يوسف محه‌مه‌د
306 جار بینراوە 11/3/2021 01:55 PM

یوسف محه‌مه‌د: سه‌ریان نه‌ویكردوه‌ بۆ بێڕێزییه‌كانی توركیا به‌ڵام گه‌نجی كورد له‌سه‌ر كۆمێنت نوسین زیندانیده‌كه‌ن



سنور ميديا 

یوسف محه‌مه‌د، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی هیوا له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بزانن چەند بچوک و نزم سەریان نەوی کرد بۆ ئەو هەموو بێڕێزییەی تورکیاو ناڕەزایی ئێران بۆ پڕۆژەی پولێک نواندیان".

 

له‌نوسینێكدا به‌ناونیشانی "شێری ماڵەوە وڕێویی دەرەوە" كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بێویكردووه‌ته‌وه‌ یوسف محه‌مه‌د ده‌ڵێت "بزانن چەند بچوک ونزم سەریان نەوی کرد بۆ ئەو هەمو بێڕێزییەی تورکیا و نارەزایی ئێران بۆ پڕۆژەی پولێک نواندیا، بەڵام چەند بە لوتبەرزییەوە گەنجی کورد لەسەر کۆمێنت وبەدواداچونی رۆژنامەوانی توندی زیندان ئەکەن و، پەلاماری پەرلەمانتار ومامۆستا و رۆژنامەنوس و چالاکوانان ئەدەن".

 

ده‌شڵێت "سەرانی دەسەڵاتی هەرێم بە سیاسەتە چەوتەکانیان خۆیان لە بەرامبەر ئەوانی تر سوک کرد، گەلێکیشیان روبەڕوی چەندین قەیرانی سیاسی و ئابوری کردەوە".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure