ئاسايشى پارتى
211 جار بینراوە 11/3/2021 01:46 PM

هەولێر ئامادەنییە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ڕادەستی بەغدابکات



سنور ميديا 

بەگوێرەی سەرچاوەیەکیی ئاگاداری ئەمنیی، لەگەڵ ئەوەی بەغدا بەفەرمی داوایکردوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕازیی نییە ئەوکەسانە ڕادەستی حکومەتی ناوەند بکاتەوە کە بەتۆمەتی ئەنجامدانی هێرشە موشەکییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستگیرکراون، ئه‌مریكاش فشارى كردوه‌ ڕاده‌ستى به‌غدا نه‌كرێنه‌وه‌.

 

ئەو سەرچاوە ئەمنییە بۆ ئاژانسى مەعلومە ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەفەرمی داوای لەئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کردوە کە ئەو دوو تۆمەتبارە ڕادەستی بەغدا بکات کە بەئەنجامدانی هێرشە موشەکییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستگیرکراون، تاوەکو لەبەغداش لێکۆڵینەوەی تایبەت بەهێرشەکەیان لەگەڵدا ئەنجامبدرێت.

 

سەرچاوە ئەمنییە ئاگادارەکە ئەوەشی وتوە:"حکومەتی هەرێمی کوردستان سورە لەسەرئەوەی ئەو دووکەسە تەنها لەهەرێمی کوردستان دادگایی بکرێن، بەتایبەت کە ئەمریکییەکان فشاریانکردوە بەوەی نابێت ئەوکەسانە ڕادەستی بەغدا بکرێنەوە".

 

لەماوەی ڕابردودا، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "لەدەرەوەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دوو کەسیان دەستگیرکردوە کە دەستیان لەئەنجامدانی هێرشە موشەکییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێردا هەبوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure