سنور ميديا
774 جار بینراوە 11/3/2021 01:39 PM

"بارزانی ئاماده‌یی نیشانداوه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگی"



سنور ميديا 

مه‌حمود حه‌فیدزاده‌، نه‌وه‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێته‌وه‌.

 

حەفیدزادە ئاشکرایکرد، مەسعود بارزانی ئامادەیی دەربڕیوە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگیدا دابنیشێت، بەڵام تێبینی و سەرەنجی هەبووە بۆ ئامادەکاری بۆ ئەو دانیشتنەکە، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ناوبراو له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ڕووداو.

 

مەحمود حەفیدزادە ئه‌و سەرنج و تێبینییانه‌ی ئاشكرانه‌كردووه‌، كه‌ بارزانی بۆ كۆبوونه‌وه‌ لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هه‌یبووه‌، ته‌نیا ده‌ڵێت تێبینییەکانی بە لاهور شێخ جەنگی گەیاندووە".

 

لاهور شێخ جەنگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌فه‌یسبووكی خۆی دوای كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌حمود شێخ كاوه‌ نوسیویه‌تی "لە دیدارێکدا گفتوگۆمان کرد دەربارەی دۆخی ئێستا و پێویستی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و لابردنی ئەو کۆسپ و بەربەستانەی کە بوونەتە ڕێگر لەبەردەم پڕۆسەی سیاسی. ویستی سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانمان دووپاتکردەوە بۆ یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ڕامانگەیاند کە لەو پێناوەدا هەوڵ و هەنگاوی زۆرمانناوە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و ڕزگارکردنیان لە نەهامەتی و برسێتی و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران".

 

حەفیدزادە باسی له‌وه‌شكردووه‌، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دیدارە چاوەڕوانكراوەكەی نێوان بارزانی و لاهور شێخ جەنگی زۆر پێ باشەو هەوڵی سەرخستنی دەدات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure