هه‌رێم و به‌غدا
206 جار بینراوە 10/3/2021 04:33 PM

'دەبێت لەم هەفتەیەدا هەرێم و بەغدا بگەنە رێککەوتن'



سنور ميديا 

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رێککەوتنی کۆتایی لە نێوان شاندی دانوستانکاریی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی نەکراوە، دەشڵێت، دەبێت لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بگەنە رێککەوتن.

 

مال شوکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەوەی لە ئێستادا هەیە زۆربەی لایەنە شیعەکان داوای هەموو مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن، لەسەر ئەو خاڵەش تا ئێستا هیچ رێککەوتنێکى کۆتایی نەکراوە لەگەڵ هەرێم.

 

جەمال شوکر دەشڵێت، لە هەمانکاتدا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کارئاسانی بۆ رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا دەکات.

 

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەبێت حکومەتی هەرێم لەم هەفتەیەدا رێککەوتنی تەواوەتی بکات بۆ ئەوەی بەرچاوی پەرلەمان روون بێت، چونکە دوای کۆتایی هێنان بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای دادگای ئیتحادی بودجە پەسەند دەکرێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەناو پەرلەمانى عێرقدا ١٥٠ واژۆ کۆکراوەتەوە بۆ ئەوەى رۆژى دووشەممەى داهاتوو بودجەى ٢٠٢١ بخرێتە خشتەى کارى دانیشتنى پەرلەمانەوە و سەرۆکى پەرلەمانیش بەوە رازى بووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure