سنور ميديا
262 جار بینراوە 9/3/2021 09:36 PM

داهاتی نەوت زیادیکردوەو نابێت لێبڕینی‌ موچە بەردەوام بێت



سنور ميديا 

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، داهاتی نەوت گەڕاوەتە پێش قۆناغی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەئێستادا نەوتی هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 50 دۆلار دەفرۆشرێت، بۆیە "نابێت لێبڕینی‌ موچە بەردەوام بێت".


عومەر گوڵپی، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لەیاداشتێکدا کەئاڕاستەی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی کردوە ئاماژەی بەوەکردوە، "لە مانگەکانی‌‌ ئازار، نیسان و ئایاری ساڵی 2020 کە سەرەتای‌ بڵاوبونەوەی‌ نەخۆشی‌ کۆرۆنا بو، حکومەت یەک بەرمیل نەوتی‌ بە (5 تا 16) دۆلار فرۆشتوە، دابەزینی‌ نرخی‌ نەوتی‌ کردە پاساوی‌ ستەمی‌ لێبڕینی‌ موچەو دو مانگ جارێکیش دابەشی دەکرد".


ئاماژەی بەوەشکردوە، لە مانگەکانی‌ شوبات و ئازاریی‌ ئەمساڵدا حکومەت نەوتی‌ لە سەرو 50 (پەنجا) دۆلارەوە فرۆشتوە، پرسیاری ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردوە کە ئایا لێبڕینی‌ موچە بەردەوام دەبێت یاخود نا؟.

 

پرسی هەناردە، فرۆشتن و داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیای دیلۆیتی ئەمریکی ساڵانە بەچەند راپۆرتێک بڵاویدەکاتەوە، بەڵام بەشێک لەپەرلەمانتاران و هاوڵاتیان باوەڕیانوایە تائێستاش داهاتی نەوت شەفاف نیە و نازانرێت نەوتی کوردستان بەچەند دەفرۆشرێت و داهاتی مانگانەی چەندە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure