هه‌رٍێم و به‌غدا
125 جار بینراوە 9/3/2021 08:11 PM

ڕاوێژكارێكی نێچیرڤان بارزانی: به‌رامبه‌ر به‌غدا بێمنه‌ت نین و حه‌قمان له‌ده‌وڵه‌تی عێراقدا هه‌یه



سنور ميديا 

دڵشاد شەهاب، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هەرێم و عێراق شەراکەتێکى راستەقینەیان هەیە، دوو دەوڵەتى جیا نین هەریەک و لەماڵى خۆى بێت".

 

دڵشاد شەهاب ڕاشیگه‌یاند، "هیچ بۆچونێکى وا لەهەرێم نییە کە بڵێت ئێمە بێمنەتین لەبەغدا و دەسەڵاتى فیدراڵى، ئێمە حەقمان لەو دەوڵەتە هەیە".

 

دڵشاد شەهاب كه‌ بۆ ڕووداو قسه‌یكردووه‌ ده‌ڵێت، "هەرچى لەسەر ئەستۆى هەرێم بووە کردویەتى، تازە بۆ هیچ یاسایەکى تر ناچنە ژێر هیچ فشارێکەوە، لەناویاندا پڕۆژەى دادگاى فیدراڵى".

 

لەبارەى دەستپێشخەرییەکەى کازمییەوە، دڵشاد شەهاب وتى "پێمانوایە کازمى هەنگاوێکى باشى ناوە بۆ گفتوگۆى نیشتیمانى، تا ئیستا خۆى لەسەر هیچ حزبێک حساب ناکات، تا ئەو پرسە بکاتە چەکێکى هەڵبژاردن".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure