توركيا
249 جار بینراوە 6/3/2021 11:27 AM

توركیا فشارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى پارتى ڕوبه‌ڕوى په‌كه‌كه‌ ببێته‌وه‌



سنور ميديا 

پەڕلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ئاشكرایده‌كات، تورکیا جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتننامەی شنگالی نێوان هه‌ولێرو به‌غداى بۆ دەرکردنی چەکدارانی پەکەکەو بڵاوەپێکردنی هێزە فیدراڵییەکانی کردۆتە بیانوو بۆ بۆردومانکردن‌و هێرشکردنەسەر خاکی عێراق، ده‌شڵێت:"توركیا فشارى دروستكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕوبه‌ڕوى په‌كه‌كه‌ ببێته‌وه‌".

 

محەمەد شەبەکی پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لەلێدوانێکدا بەپێگەی "مەعلومە"ی وتوه‌:"تورکەکان گوشاردەخەنەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان بۆئەوەی ڕوبەڕوی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) ببێتەوەو بارەگاکانیان لەشنگال پێدابخات، بۆئەوەش ئەنكەرە گرەوی لەسەر سەرکەوتنی ڕێککەوتننامەی شنگالە کەبەپێی ئەوە دەبێت سەرجەم ئەو هێزە چەکداریانەی سەر بەپەکەکەن ناوچەکە چۆڵبکەن‌و بارەگاکانیان دابخرێت، بەڵام ئەوە تائێستا جێبەجێنەکراوە".

 

شەبەکی ڕونیکردۆتەوە، "تورکەکان دوای دڵنیابون لەسەرنەکەوتن‌و شکستی ڕێککەوتنەکە، خۆیان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ هاتونەتە ناوەوەو بێ ڕاوێژکردن بەبەغداو هەرێم ئۆپەراسیۆنی سەربازیان لەناو خاکی عێراق ئەنجامدا".

 

وتیشی:"ڕێککەوتنی نێوان بەغداو هەولێر لەبارەی دۆخی شنگال بۆ کۆتاییهێنان بوو بەبونی پەکەکەو داخستنی بارەگاکانی سەر بەو پارتە، بەو جۆرەش هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق ڕادەگیران".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure