سنور ميديا
623 جار بینراوە 5/3/2021 09:44 AM

نەمبیستووە کەس لەسەر کەیسەکەی هێرشکردنە سەر غالب محەمەد ئازاد کرابێت



سنور ميديا 

باڵانبۆ محەمەد عەلی جێگری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان و پەرلەمانتاری یەکێتی لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەپرسی مانگرتنی زیندانی کراوانی بادینان دەڵێت" بۆمانگرتنی ئەو زیندانی کراوانە ئه‌مه‌ ئه‌ركی لیژنه‌ی مافی مرۆڤه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌وه‌ بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێك له‌بابه‌تی ئه‌وانه‌وه‌ هه‌بێت كه‌ ئه‌مانه‌ له‌زینداندا عه‌زیه‌ت بدرێن و خوانه‌خواسته‌ هه‌ڵه‌یان به‌رامبه‌ر بكرێت ئه‌وه‌ ئه‌ركی لیژنه‌كه‌ی ئێمه‌یه‌ كه‌به‌دواداچوونی بۆ بكات وه‌ له‌ئاینده‌شدا به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ردانیان ده‌كه‌ین.

 

ئەو پەرلەمانتارە دەربارەی دەنگۆی ئازاد کردنی سێ تۆمەتباری کەیسی هەوڵی کوشتنی پەرلەمانتاری عێراق غالب محەمەد، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "سه‌باره‌ت به‌ئازاد كردن من پێم وانییه‌ ئه‌وانه‌ ئازاد بكرێن له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ئه‌فسه‌رن و له‌سه‌ر میلاكی سه‌ربازیین ده‌توانرێت تا رۆژی دادگایی كردنه‌كه‌ داوا بكرێنه‌وه‌ و ببرێنه‌وه‌ یه‌كه‌كانی خۆیان ئه‌وه‌یان ئه‌گه‌ر شتێكی واهه‌بووبێت به‌داواكردنه‌وه‌ ببرێنه‌وه‌ یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆیان تارۆژی دادگایی كردنه‌كه‌ ئه‌مه‌ لایه‌كی دیكه‌یه‌ به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئازاد كرابن من هه‌واڵم له‌ئازاد كردنیان نییه‌ تائه‌م ده‌قیقه‌یه‌ نه‌شم بیستووه‌ كه‌ئازاد كرابن به‌ڵام وه‌كو ئاماژه‌م پێدا ته‌نها ئه‌و رێكاره‌ هه‌یه‌ تا رۆژی دادگایی كردن بدرێنه‌وه‌ به‌یه‌كه‌كانی خۆیان".

 

باڵانبۆ محەمەد دەشڵێت، "هۆكاری روودانی ئه‌م بابه‌تانه‌ سه‌روه‌ر نه‌بوونی یاسایه‌ له ‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئێمه‌ ئه‌گه‌ر به‌گشتی ئاورێك بده‌ینه‌وه‌ له‌و كاره‌ساتانه‌ی پێشتر ڕوویانداوه‌ هه‌تا ئێستاش وای لێهاتووه‌ به‌داخه‌وه‌ ده‌ست تێوه‌ردان له‌كاری دادگاكانیشدا هه‌بووه‌، له‌جێی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌خاوه‌نی ئه‌و قه‌زیه‌یه‌ن چاوه‌ڕێ بكه‌ن هه‌تا بڕیاری دادگاكان ده‌رده‌چێت ده‌بینیین پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌تۆمه‌تبار كراوه‌ پێش ئه‌وه‌ی برواته‌ به‌رده‌م دادوه‌ر لایه‌نێك قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات".

 

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، نەک تەنها ئەم کەیسە، بەڵکو بۆ چەندین کەیسی دیکە بینراوە پێش بریارەکانی دادگا، خەڵک یاخود لایەنێک قسەی لەسەر کردووە و بریاریان لەسەر داوە.

 

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی دەشڵێت، "ئێمه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا كێشه‌ی نه‌بوونی یاسامان نییه‌ یاسای زۆر زۆر باشمان هه‌یه‌ ده‌توانم بڵێم چاره‌سه‌ری بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته‌كان داناوه‌ تا ئەمرۆی بارودۆخی خه‌ڵك له‌هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام هۆکاری جێبه‌جێ نه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئێمه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یربكه‌ین هه‌موومان خۆمان به‌خه‌ڵكێكی دیموكراسی ده‌زانیین هه‌موومان خۆمان به‌خه‌ڵكێك ده‌زانیین كه‌مافی مرۆڤ به‌لامانه‌وه‌ شتێكی گرنگه‌، به‌ڵام كه‌ دێتەسه‌ر بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندیدا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین به‌ڵێ من ئه‌ندامی حیزبێكم کە نه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتدایه‌ به‌ڵكو بریارده‌ریشه‌ به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئایا توانیومانه‌ تائێستا به‌ڕاستی و به‌دیموكراتیانه‌ برۆین به‌رێوه‌؟ یان تائێستاش به‌عه‌قڵیه‌تی شاخ حكومرانیمان كردووه‌؟ یاخود به‌عه‌قڵیه‌تی دیموكراتی حكومڕانیمان كردووه‌؟ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی من ئه‌ندامی په‌رله‌مانم به‌ڵێ من ئه‌ندامی په‌رله‌مانم به‌ڵام كام په‌رله‌مان ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه‌زۆرینه‌ و كه‌مینه‌یه‌؟ نابه‌داخه‌وه‌ نه ‌فراكسیۆنه‌كانمان ئه‌وانه‌ی كه‌فراكسیۆنی ده‌سه‌ڵاتین ده‌توانیین وه‌كو خه‌ڵكێكی عادلانه‌ كاربكه‌ین نه‌ئه‌وانه‌شی كه‌ له‌ فراكسیۆنی ئۆپۆزیسیۆنن هاوكارن بۆئه‌وه‌ی كه‌ كه‌سێك ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتیش بێت پرۆژه‌یه‌كی باشی هه‌یه‌ بێن ده‌نگی پێ بده‌ن".

 

هەروەها جەخت دەکاتەوە لەوەی، لایه‌نی ده‌سه‌ڵات هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی باشیشی هه‌بوو بێت لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ئاماده‌نه‌بوون پشتگیری بكه‌ن و پشتگیریشی ناكه‌ن ئه‌مه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كانی ناو پەرلەمانیش کار بۆ ‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كانیان ده‌كه‌ن نه‌ك هاوڵاتیان.

 

 

هاوکات سەبارەت بەدۆخی زیندانی کراوانی بادینان کەبەوتەی خێزانی یەکێک لەو ڕۆژنامەنوسانە (شێروان شێروانی) لە رۆژی دەرچوونی بریاری دادگاوە بەدەر لەوەی کە ڕێگە نادرێت سەردانی بکەن بەڵکو مانیان لەخواردن و خواردنەوە گرتووە، باڵانبۆ دەڵێت" ئه‌مانه‌ی كه‌ باسده‌كرێت له‌وه‌ی كه‌بڵێن سه‌ردانی ئه‌مانه‌ ناكه‌ن هه‌ركه‌سێك بیكات ئه‌گه‌ر حیزبه‌كه‌ی منیش بیكات كارێكی هه‌ڵه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سی تۆمه‌تبار ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌شی به‌سه‌ردا ساغ بوویه‌وه‌ یاسا بۆ ئیسڵاحه‌ نه‌ك بۆ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌رشتێكیش هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌یاسا رێگربێت له‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ئه‌مانه‌ ببینێت پێویسته‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌و كاره‌ جێبه‌جێ ده‌كات شه‌رم نه‌كات و راستی بۆ خه‌ڵك بڵاوبكاته‌وه‌ له‌ ڕاگه‌یاندا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure