سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره‌
160 جار بینراوە 4/3/2021 03:50 PM

سه‌عدی پیره‌: به‌غدا نه‌فه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان گۆڕاوه‌



سٍنور ميديا 

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، نەفەسی بەغدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان گۆڕاوە و ئەرێنییه‌، ده‌شڵێت "تاوەکو رێککەوتن نەکرێت، زەحمەت پەرلەمان بتوانێت دەنگ بە بودجە بدات".

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، نەفەسی بەغدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان گۆڕاوە و پەیوەندییەکان بەرەو ئاساییبوونەوە دەچن و وتی: "تەراجوعێک لە سیاسەتی بەغدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان دەبینرێت، ئەمەش ئاماژەیەکی ئەرێنییە".



سەعدی پیرە کە لەنێو شاندێکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستاندا بوو و رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە بەغدا گەڕانەوە، لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەوە ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکو رێککەوتنی سیاسی نەکرێ، کۆبوونەوەی پەرلەمان زەحمەتە و ناتوانرێ بودجە تێپەڕێنرێ.


لەبارەی ئەگەری کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی، سەعدی پیرە وتی: "نەمبیستووە هیچ کاتێک بۆ کۆبوونەوە دیاریکرابێت، ئێستا هەموو لایەک سەرقاڵی ئامادەکارییەکان و پێشوازیکردنن لە پاپا فرانسیس".

 

هه‌رچه‌نده‌ شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئاسۆی ڕێككه‌وتن به‌نادیاریی ماوه‌ته‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure