سنور ميديا
277 جار بینراوە 3/3/2021 07:41 PM

حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى لاهور شێخ جه‌نگى ده‌داته‌وه‌



سنور ميديا 

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامى تویته‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانى دایه‌وه‌.

 

د.جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ وه‌ڵامى تویته‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە یٔەجێندا و بەرژەوەندی هیچ لایەک و دوور لە فشاری تاک و لایەنە سیاسیەکان.

 

وته‌بێژى حكومه‌ت دوو كه‌یسى كۆن زیندوو ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، ده‌بێت دادگاكان بڕیار لە سەر هەموو کەیسەکان بدات و هیچ کەیسێکیش پشتگوێ نەخرێت. لە وانە کەیسی ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی. سه‌رۆكى حكومه‌ت داوا لە هەموو لایەک دەکات، خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان.

 

له‌دواى تویته‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى و وه‌ڵامه‌كه‌ى وته‌بێژى حكومه‌ت هێرشێكى توندى ڕاگه‌یاندن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى هه‌ردوو حزب بۆسه‌ر یه‌كتر ده‌ستى پێكردوه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure