مه‌لا به‌ختيار
268 جار بینراوە 1/3/2021 02:48 PM

هاتنه‌ ده‌نگى مه‌لا به‌ختيار له‌سه‌ر سزادراوانى بادينان



سنور ميديا 

مه‌لا به‌ختیار له‌باره‌ى سزادراوانى بادینانه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ‌و له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندوه‌، "پێنج هاوڵاتی لەدهۆك گیران‌و بەخێرایی تیشك شه‌ش ساڵ زیندانیكران"، ده‌شڵێت:"خۆم سكاڵام لەدادگای هەولێر لەسەر كەسێك هەیە تۆمەتی ناجوامێرانەی بۆ هەڵبەستوم حه‌وت ساڵە قوفڵ دراوە".

 

مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان له‌ژێر ناوى كورتیله‌ ڕه‌خنه‌ى سیاسى، له‌سه‌ر سزادراوانى بادینان هاته‌ده‌نگ‌و نوسیویه‌تى:"دادگاو (5) گیراو".

 

مه‌لا به‌ختیار ڕایگه‌یاندوه‌، "پێنج هاوڵاتی لەدهۆك گیران (گۆهدار زێباری، شێروان شێروانی، شڤان سەعید، هاریوان عیسا‌و ئەیاز كەرەم) بەخێرایی تیشك (6) ساڵ زیندانیكران".

 

ده‌شڵێت:"خۆم سكاڵام لەدادگای هەولێر لەسەر كەسێك هەیە تۆمەتی ناجوامێرانەی بۆ هەڵبەستوم، به‌ڵام حه‌وت ساڵە قوفڵدراوە".

 

به‌وته‌ى مه‌لا به‌ختیار، "ئەم پێنج گیراوانە وەكو چالاكوان بەرگریان لێدەكرێ‌‌و حكومەتیش بەتاوانباری ناساندون".

 

ئاماژه‌ى به‌داوایه‌كى سه‌رۆكى كردوه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌و ده‌ڵێت:"سەرۆكی هەرێم داوای لەدادگای تێهەڵچونەوە كردوە لەم كەیسەدا ڕۆڵی خۆیان دادپەروەرانە بگێڕن، ئێمه‌ش دەپرسین، ئەرێ‌ بۆچی بەخێرایی تیشك حكومدران، بەڵام تێهەڵچونەوە لەسەر پشتی كیسەڵ، تێهەڵدەچێ‌؟".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure