يه‌كێتى
231 جار بینراوە 1/3/2021 01:59 PM

يه‌كێتى هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر ده‌ستورى هه‌رێم ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌ستووری هه‌رێم بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ین بتوانین له‌م خوله‌دا ده‌ستوور و ئه‌و كێشانه‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ریان ده‌كات تێپه‌ڕێنین".

 

زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، پێداگرن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای ده‌ستوور لم خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

وتیشی، "پێداگریمان له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ كردووه‌، به‌گرنگییه‌وه‌ سه‌یری ده‌كه‌ین ئێستا حكومه‌ت له‌سه‌روبه‌ندی ئاماده‌كردنیدایه‌ و چاوه‌ڕێین بگاته‌ په‌رله‌مان".

 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی لامه‌ركه‌زی به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure