سنور ميديا
266 جار بینراوە 26/2/2021 10:23 AM

لێدوانى فواد حسێن له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا



سنور ميديا 

فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دەڵێت: به‌م نزیكانه‌ وەفدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەگەڕێتەوەو بەغداو لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق لەسەر پڕۆژەی یاسای بودجە رێكدەكەون.

 

فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ میدیای رەسمی پارتی راگەیاند: به‌م نزیكانه‌ وەفدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021عێراق ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن.

 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتوشیەتی: پێویسته‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ 10 ڕۆژی دیكه‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ بۆ ده‌نگدان بنێردرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی عێراق.

 

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش فواد حسێن وتویەتی: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا باشن‌، به‌ڵام كێشه‌ هه‌یەو دانوستانیش له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق هه‌یه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure