هێزى پێشمه‌رگه‌
252 جار بینراوە 24/2/2021 03:14 PM

لێدوانى فه‌رمانده‌يه‌كى په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر هاوكارى پێشمه‌رگه‌ بۆ سوپايى توركيا له‌ شه‌ڕى گارا



سنور ميديا 

فەرماندەیەكی باڵای پەكەكە ڕایدەگەیەنێت، هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە بۆ سوپای توركیا لە گارە ڕاست نییە.

 

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكردەوە، پاش ئەوەی چاودێرانی سەربازی توركیا ڕایگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لە ئوپەراسیۆنی گارە بەشدار و یارمەتیدەر بوون و لە بەرانبەر پەكەكە شەڕیان كردووە، موراد قەرەیلان فەرماندەی باڵای پەكەكە ڕایگەیاند، هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە بۆ سوپای توركیا دژی پەكەكە لە گارە ڕاست نییە.

 

وتیشی"ڕوون و ئاشكرایە، مەبەست لەم قسە و باسانە سازكردنی دووبەرەكی نێوان كوردەكانە و دەیانەوێت لەنێوان ئەواندا شەڕ دروست ببێت".

 

ئاشكراشیكرد، شەڕی گارە شكستێكی گەورە بوو بۆ ئەردۆغان، چونكە ئەوان هاتبوون گارە داگیربكەن و لێرە بمێننەوە، بەڵام پاش شكستێكی قورس ڕایانگەیاند مەبەستیان ئازادكردنی بەندكراوان بووە.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure